بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە فالح فەیاز
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لەو دیدارەدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان و رەوشی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و راشکاوانە ھەڵوێستەکان خرانەڕوو، ھەروەھا جەختکرایەوە لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو لایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.



