بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی زرار محەمەد ڕواندزی کرد
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەڕێزانمان لە خانەوادە و بنەماڵەی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی.
بە داخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و ھونەرمەندی دیاری گەلەکەمان، مامۆستا (زرار محەمەد مستەفا) ڕواندزیمان پێگەیشت.
مامۆستا زرار جگە لەوەی لە بواری ھونەردا خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش بە گەلەکەی کرد، لە کۆڕی خەبات و تێکۆشانیشدا ڕۆڵی دیار و بەرچاو بوو.
ژیانئاوایی ئەم کەڵە ھونەرمەند و تێکۆشەرەی ڕێگای ڕزگاری، جێی نیگەرانیمانە و بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و ھونەرمەندان و ھونەردۆستان دەکەین و ڕۆحی مامۆستای پایەداریش بۆ ھەمیشە شادبێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی



