مەسعود پزیشکیان پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکات
ساکۆ
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکات و تێیدا جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەکەی هەردوو وڵات دەکات
پزیشکیان لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەم هەڵبژاردنە گوزارشت لە متمانەی پەرلەمانی عیراق و گەلی عیراق دەکات بە لێهاتوویی و توانای نزار ئامێدی بۆ سەرکردایەتیکردنی وڵات لە ماوەی داهاتوودا.
سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندییە مێژوویی و کەلتووری و ئایینی قوڵی نێوان هەردوو وڵات، بناغەیەکی گرنگ بۆ پتەوکردنی بەرژەوەندیی هاوبەش و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دابیندەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران متمانەی خۆی دووپات کردەوە کە هاریکاریی نێوان دوو وڵات لە ماوەی داهاتوودا پێشکەوتنی لە بوارە جۆربەجۆرەکان بەدەستهێناوە، بە پشتبەستن بە ویستی سیاسیی هاوبەش، ئەمەش بەشدار دەبێت لە قووڵتر کردنی پەیوەندیی ستراتیژی لە هەردوو ئاستی هەر دوو وڵات و ئیقلیمی.



