قوباد تاڵەبانی: لە دەستدانی مامۆستا زرار جێگەی ئەسەفی ھەمووانە
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، زۆر بەداخەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند زرار محەممەد مستەفا، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە-یان بیست.
مامۆستا زرار کەسایەتی و ھونەرمەندێکی خۆشەویست بوو کە لە بوارەکەی خۆیدا خزمەتێکی زۆر باشی کردووە، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار وھونەرمەندان بە گشتی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانن.
لە خوای گەورە داواکارم سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.



