تاڵیبان بەكارهێنانی دراوی بیانی لە ئەفغانستان قەدەغە كرد
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
تاڵیبان دراوی بیانی
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
تاڵیبان دراوی بیانی
دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر داهێنانیدا، قاوەی هێلکە جارێکی تر لە سۆشیاڵ میدیا بووەوە بە باو و ملیۆنان بینەری کۆکردەوە، و بەشێک وەک شاژنی قاوەکان دەیبینن و بەشەکەی تریش بە سەرچاوەی نەخۆشی دادەنێن.
ئەم خواردنەوەیە کە بە "کافی ترونگ" ناسراوە، لە زەردێنەی هێلکەی خاو، شەکر و شیری خەست دروست دەکرێت، تێکەڵەکە ئەوەندە تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە کرێمێکی خەست و وەک "مارشمێلۆ" دەردەکەوێت، پاشان دەکرێتە سەر کوپێک قاوەی تاڵ.
سەرەڕای جوانی و تامە شیرینەکەی، پزیشکان هۆشداری توند دەدەن لە وبارەیەوە چونکە هێلکەی خاو مەکۆیەکی گەورەی بەکتریای سالمۆنێلایە، کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی، هەروەها خواردنی هێلکەی نەکۆڵاو ناهێڵێت جەستە سوود لە ڤیتامینەکانی گرووپی B وەربگرێت.
لە ئینستاگرام، مشتومڕێکی گەرم لە نێوان بەکارهێنەران دروست بووە، هەندێک دەڵێن: ئەمە باشترین تامی قاوەیە کە چەشتبێتم، لە بەرامبەردا هەندێکی تر دەڵێن: ئەمە کوپێکە لە بەکتریای سالمۆنێلا نەک قاوە!
کەشانسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و باران بارین دەستپێدەکاتەوە و بە گویریە پێشبینیەکان بارانەکە ترەزەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارینی باران هەیە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بە راورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشانسی دەڵێت؛ ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت، ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت و لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیا جیا دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر؛ 20 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 16 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ؛21 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 25 پلەی سیلیزی
رەزا تالایی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە و ئەمریکا شکستیهێنا لە ئامانجەکانی، ئاماژەی بەوەشکردوە کە تێپەڕبوونی کەشتییە ناسەربازییەکان بە گەوری هورمزدا پەیوەستە بە ئاگربەست لە لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند ئەمەریکا شکستیهێنا لە روخاندنی دەسەڵاتی ئێران و دروستکردنی درز لە نێوان دەسەڵات و خەڵکی ئێراندا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کردنەوەی گەروی هورمز بۆ تێپەڕاندنی کەشتییە ناسەربازییەکان مەرجدارە بە ئاگربەست لە لوبنان و ئەگەر فشار بۆسەر لوبنان دروسبکەنەوە، گەروەکە دادەخرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران جەختیکردوەتەوە، کە هێشتا جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە و ئەگەر دوژمن پەنا بۆ فێڵکردن لە دیپلۆماسیدا ببات، ئەوا وەک خۆیان وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەمە لە کاتیكدایە، ئەمڕۆ بە رەسمی گەروی هورمز کراوەتەوە لەلاین ئێرانەوە وەک بەشێک لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئاژانسی رۆیتەرز تێپەڕبونی چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری بە گەروەکەدا راگەیاند.