قاوە بە تامی هێلکە.. ترێندە نوێیەکەی جیهان کە پزیشکانی نیگەران کردووە
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر داهێنانیدا، قاوەی هێلکە جارێکی تر لە سۆشیاڵ میدیا بووەوە بە باو و ملیۆنان بینەری کۆکردەوە، و بەشێک وەک شاژنی قاوەکان دەیبینن و بەشەکەی تریش بە سەرچاوەی نەخۆشی دادەنێن.
ئەم خواردنەوەیە کە بە "کافی ترونگ" ناسراوە، لە زەردێنەی هێلکەی خاو، شەکر و شیری خەست دروست دەکرێت، تێکەڵەکە ئەوەندە تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە کرێمێکی خەست و وەک "مارشمێلۆ" دەردەکەوێت، پاشان دەکرێتە سەر کوپێک قاوەی تاڵ.
سەرەڕای جوانی و تامە شیرینەکەی، پزیشکان هۆشداری توند دەدەن لە وبارەیەوە چونکە هێلکەی خاو مەکۆیەکی گەورەی بەکتریای سالمۆنێلایە، کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی، هەروەها خواردنی هێلکەی نەکۆڵاو ناهێڵێت جەستە سوود لە ڤیتامینەکانی گرووپی B وەربگرێت.
لە ئینستاگرام، مشتومڕێکی گەرم لە نێوان بەکارهێنەران دروست بووە، هەندێک دەڵێن: ئەمە باشترین تامی قاوەیە کە چەشتبێتم، لە بەرانبەردا هەندێکی تر دەڵێن: ئەمە کوپێکە لە بەکتریای سالمۆنێلا نەک قاوە!


