دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز،  محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێترشی کردە سەرۆک ئەمریکا  و رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە یەک سەعاتدا حەوت قسەی کردوە و هەموویی درۆ بوون.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەمریکا نە لە رێگەی درۆوە  و نە لە رێگەی دانوستانەوە جەنگیان نەبردوەتەوە و بەمشیوازەش بەردەوام بن ناگەنە هیچ ئەنجامێک.

سەبارەت بەروشی هورمز، قاڵیباف وتویەتی ؛لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکان، گەروی هورمز بە روی کەشتیەکاندا بە کراوەیی نامێنێتەوە و ئەوەشی کراوەتەوە، تەنها لە رێگەی رێڕەوی دیاریکراوو بە "مۆڵەتی رەسمی ئێران دەبێت.

قاڵیباف وەک تەنزیکیش، لسەر وقسەکانی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر کرانەوە یان داخرانی گەروی هورمز و یاساکانی پەیوەست بەو ناوچەیە، لە مەیدانی کردەیی دا دەدرێت نەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرۆکی ئەمریکا لە یەک سەعاتدا حەوت جار قسەی کردوە  و هەر حەوتی دورن لە راستییەوە.