بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: گرفتی کەمی غاز لە سلێمانی نیە
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی نرخی غاز بەرزنەبوەتەوە و رۆژانە بڕی پێویست بۆ ھەموو گەڕەکەکان دابین دەکرێت، ھەر گەڕەکێکیش بڕی زیاتری پێویست بوو پەیوەندی بە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بکات بۆیان رەوانە دەکرێت.
وتیشی، ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار لیتر نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە نێردراوەو چاوەڕێی ھاتنی زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی لەنزیکترین کاتدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشی بکەن.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ساڵانە حکومەتی عێراق لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە پشکی پارێزگاکان دیاری دەکات و دواتر رەوانەی دەکات.



