وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ پشتگیری لە دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ ناکات
سەوسەن سەید
١٩ی نیسانی ٢٠٢٦
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری لە دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ ی ئێران لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ناکات، ئەوەش لەبەر ترسی لە کەوتنەوەی زیانی گیانیی یەکجار زۆر.
بەپێی سەرچاوەکان، بۆ سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاست کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی چونی هێزەکان بۆ دوورگەکە سەرکەوتوو دەبن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ پێی وابووە کە سوپای ئەمریکا دەبێتە ئامانجێکی ئاسان و تووشی خەسارەتێکی زۆر و قورسی وای دەبێت کە جێگەی قبووڵکردن نییە، وەک ئەوەی ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێ داوە.



