ڕۆژانە زیاتر لە ١٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ ھەڵەبجە دابین دەکرێت
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
شەوی ڕابردوو یەکەم کاروانی بەنزین کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە، گەیشتە بەنزینخانەکانی ھەڵەبجە و ئەوەش گۆڕانکاری لە نرخی بەنزینی نۆرماڵدا کرد و لە سێ بەنزینخانەی ناوەندی قەزای ھەڵەبجە بەنزینەکەی عێراق دەفرۆشرێت و یەک لیتر نۆرماڵ بە ٦٩٠ دینارە کە پێشتر یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینار بوو.


