سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە
لاوەند سالار حەمەد
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦
لاوەند سالار حەمەد
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادە و بڕیارە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەممار حەکیک سەرۆکی رەوتی حیکە کۆبووەتەوە، دواتریش لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکە کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، لە کۆبوونەوەکاندا باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا کردووە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی
بنەماڵەی سەربەرزی شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا
لە دڵەوە نیگەران بووین بە کۆچی دوایی کاک (سالم شەهید مولازم خولە عەزیز ئاغا)، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو، بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان