باڵیۆز بەکر فەتاح بە جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ھەڵبژێردرا
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
باڵیۆز "بەکر فەتاح" نوێنەری ھەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نەمسا، بە کۆی دەنگ وەک جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم ھەڵبژێردرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٣ بەکر فەتاح بووە بە باڵیۆزی عێراق لە سوید و دوای ئەوەش کراوە بە باڵیۆزی عێراق لە بەڕازیل.


