لێپرسراوێكی باڵای ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەكە و دەڵێت، داخستنی ئاسمانیی هەر وڵاتێك بەڕووی فڕۆكەكانی ئێران، لەكارخستنی فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتەیە.

موحسین رەزایی، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، داواكارن لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، نەبنە بەشێك لە جەنگی ناوچەكە و ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا لە دژی ئێران.

وتیشی، وڵاتانی ناوچەكە دۆستی ئێرانن و نابێت لەگەڵ ئەمریكادا لە دژی ئێران بوەستنەوە، چونكە بەرژوەندی و خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە.

موحسین رەزایی هۆشداریشیدا و وتی، هەر وڵاتێك ئاسمانەكەی بەڕووی فڕۆكەكانی ئێراندا دابخات، سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە لەكاردەكەون.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمریكا تەواوی هێڵی ئاسمانیی ئێرانی خستە لیستی سزاكانییەوە، هۆشداریشدا هەر وڵاتێك لەگەڵ كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێراندا كاربكات، سزا دەدرێت.