دەستەی دەسپاكی عیراق: لە ساڵی رابردودا توانیویمانە نیو ملیار دۆلار بگەڕێنینەوە بۆ حكومەت
ئاکام
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
دەستەی دەسپاكی عیراق دەڵێت لە ساڵی رابردودا نیو ملیار دۆلار كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات، گەڕێنراونەتەوە بۆ حكومەت.
محەمەد عەلی لامی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عیراق رایگەیاند، حكومەت هەوڵی جددی داوە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و ئەو بابەتەش لە پێشینەی كارەكانیدا بووە و هەوڵەكانیشی چڕكردوەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات.
وتیشی، لە ساڵی رابردودا حكومەت سەركەوتوبوە لە گەڕاندنەوەی نیو ملیار دۆلار و ئەو كەسانەشی هاوكاربون لە ئاشكراكردنی هەوڵی پاراستنیان دراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی دوو ئەمساڵدا دەستەی دەسپاكی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی لەوە كردبوو، كاری جددی كراوە لەسەر 269 دۆسیەی تایبەت بە بردنەدەرەوەی سامانی گشتی كراوە و دەستگرتن بەسەر 13 موڵكی تۆمەتباران كە بە نایاسایی سامانی گشتییان بردووەتە دەرەوەی عیراق.