بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتیدەبێت لە بابەتی نەوت و موچەی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی محەمەد عەبدولرەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد، پرسی نەوت و خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە.
پەیامنێری کوردستان نیوز راشیگەیاند، بڕیارە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم دوو پرسە بکرێت و هەوڵبدرێت بڕیاری پێویست لەسەریان بدرێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی  عیراق ئەمرۆ سەعات یەک دەستپێدەکات.