ئاسایشی مەرزی کێلێ دوو کەسی دەستگیرکرد کە دراوی ساختەیان پێبووە
سام
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
وێنەی دراوە ساختەکان
یاریدەدەریەتی ئاسایشی مەرزی کێلێ دوو کەسیان دەستگیرکرد کە 12 هەزار و 500 یۆر و دوو هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.
مەرزی کێلێ سەر بە قەزای پشدەرە، یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەرزی کێلێ سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوریەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوو کەسەکە ئێرانین بە ناوەکانی (١-ف.م.أ. ___٢-م.ح.ق)، ویستویانە دراوە ساختەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغ بکەنەوە، بەڵام ئاسایشی مەرزی کێلێ دەستگیریکردون و روبەڕوی یاسای کردونەتەوە.