logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

ئێران دەستبەسەرداگرتنی موڵك و سامانی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

ئێران دەستبەسەرداگرتنی موڵك و سامانی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند

داواكاری گشتی ئێران دەستبەسەرداگرتنی سامان و هەژماری بانكیی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند و تۆمەتی پشتگیركردنی دوژمنی داونەتە پاڵ.

نوسینگەی داواكاری گشتی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 100 كەسایەتی ئێرانیی دەست بەسەر سامانەكەیاندا گیراوە و هەژماری بانكییان بلۆك كراوە، لە نێوشیاندا ژمارەیەك هونەرمەند و وەرزشكار و رۆژنامەنوس و بەرێوەبەر هەن . 

ئەوەشی رونكردووەتەوە لە نێو لە لیستەكەدا دوو رۆژنامەنوس هەن كە لە هەردوو تۆری ئیسرائیلی نێودەوڵەتی و مانتۆ كار دەكەن، بەڵام ناوی هیچ كام لە كەسایەتییانە ئاشكرا نەكراوە.
داواكاری گشتی هۆكاری بلۆككردن و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ئەو كەسایەتیانە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پشتگیری دوژمنانی ئێران دەكەن.

لە 9 ی مانگی ئاداردا ، ئێران هەڕەشەی لەو هاوڵاتیانە كرد كە لە دەرەوەی وڵاتەكە دەژین و رایگەیاند، ئەگەر پاڵپشتی دوژمن بكەن، موڵكەكانیان لە ناوخۆی وڵات دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەروازەی سنوری شەلەمچە دوای ئەوەی بۆردومان كرا دوبارە كرایەوە
عیراق٢ سەعات لەمەوبەر

دەروازەی سنوری شەلەمچە دوای ئەوەی بۆردومان كرا دوبارە كرایەوە

لەدوای داخستنی بەهۆی بۆردومانەوە، دەروازەی سنووری شەلەمچە بەرووی گەشتیاریدا كرایەوە.

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند،  هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنووری شەلەمچە ئاسایی بووەتەوە، لە ئێستادا دەروازەكە وەك پیتشر كارەكانی بەرێدەكات.

دوێنێ دەستەی دەروازە سنوورییەكان راگرتنی هاتوچۆی مەدەنی و بازرگانی لە دەروازەی شەلەمچە لە بەسرە راگەیاند، دوای ئەوەی بۆردومان كراو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دۆناڵد ترەمپ رزگاركردنی فرۆكەوانە ونبووەكەی ئەمریكای لە ئێران راگەیاند
جیهان٥ سەعات لەمەوبەر

دۆناڵد ترەمپ رزگاركردنی فرۆكەوانە ونبووەكەی ئەمریكای لە ئێران راگەیاند

سەرۆكی ئەمریكا رزگاركردنی فڕۆكەوانە ونوبووەكەی لەناو خاكی ئێران ڕاگەیاند، دەشڵێت سەربازێكیان برینداربووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكدا سەركەوتنی ئۆپراسیۆنێكی تایبەتی بۆ ڕزگاركردنی دووەم فڕۆكەوانی ئەمریكی لە باشووری رۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند.

ترەمپ دەڵێت، فڕۆكەوانەكە ماوەی سێ ڕۆژ بوو دوای تێكشكان و كەوتنی فڕۆكەكەی بێسەروشوێن ببوو، دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینی ورد و چڕ و پڕ، هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا توانیویانە فڕۆكەوانەكە لەو ناوچەیە دەربهێنن و ڕزگاری بكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئۆپراسیۆنەكە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە، بەڵام لەبەر پاراستنی سەلامەتی فڕۆكەوانەكە، ناسنامەكەی و وردەكاریی زیاتریان ئاشكرا نەكردووە. 
باسی لەوەش كرد، لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەدا، سەربازێكی ئەمریكی بریندار بووە.

سەرۆكی ئەمریكا ئەم كارەی بە ئۆپراسیۆنێكی بێ وێنە وەسف كرد و جەختی لەوە كردەوە، ئۆپراسیۆنەكە دەیسەلمێنێت كە ئەمریكا كۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی ئێرانی كردووەو ئەمریكا هەرگیز جەنگاوەرەكانی لە دوای خۆی بەجێناهێڵێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.