رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) رایگەیاند ، ٧.٢ ملیۆن کەس لە سووریا ئاوارەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 90٪ـی سووریاییەکان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و١٦ملیۆن سووریش پێوستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ رایگەیاند بەهۆی ئالۆزی و تەنگەژەکانی سوریا لە ١٤ساڵی رابردوودا ١٦ملیۆن سووری پێویستیان بە هاوکاری مرۆی هەیە،٩٠٪ـی سووریاییەکانیش لەژێر هێلی هەژاریدان،هەفتەی رابردوو ٨٠٠هەزار کەس لەسوریا ئاوارەبوون.

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەوەشی خستۆتە روو، لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە، چەندین ژێرخانی گرنگی وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە وێرانکراون یانیش لەکارخراون. "بۆ نموونە حەلەب، لە نێوان ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ زیانی زۆری پێگەیێنرا و دوو ملیۆن کەس شارەکەیان جێهێش.

رێکخراوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە،ئاوارەکانی سووریا حەزێکی زۆریان هەیە بۆ گەرانەوە بۆ ناوچەکانیان.