وەزیری بەرگری ئێران: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی سوریا بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و ئارامی
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا.
ئاژانسی "ئێرنا" بڵاویكردەوە، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا رایگەیاندووە، تاران ئامادەیە هەماهەنگی تەواو بكات لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لە كەنداو، وتیشی: ئەو هەنگاوە هاوكار دەبێت لە پتەوكردن و گەشەدان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدا.
ئەو داواكارییەش دوای ئەوە دێت كە ئێران لە وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، لە قەتەر هێرشیكردەسەر هێزەكانی ئەمریكا، لە بەرانبەریشدا جاسم محەمەد بەدیوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بە توندترین شێوە ئەو هێرشەی ئێرانی ئیدانەكرد.
سەرۆک کۆماری عیراق و خانمی یەکەم لە ئیسپانیا و لە میانی بەشداریکردن لە چوارەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان؛ چاویان بە پاشا و شاژنی ئیسپانیا کەوت و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد.
لە میانەی ئاهەنگی پێشوازیکردنی وەفدەکانی بەشداربووی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە سیڤیلیا لەگەڵ پاشا فیلیپی شەشەم و شاژن لێسیای هاوسەری کۆبوونەوە.
سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم ستایشی هەڵوێستی ئیسپانیایان کرد لە پشتیوانیکردن لە دۆزی دادپەروەرانەی گەلی فەلەستین و کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پەرۆشی خۆی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و پیشخستنی هاریکاری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا بکات، هیواشی خواست، کۆنفرانسەکە راسپاردەیەک بەرهەم بهێنێت کە خزمەت بە خواستەکانی گەلان بکات بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان "ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی" بکوژن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای کۆکرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی 29ـی 6ـی 2025، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عیراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا 'ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی' لەناوببرێت بەناوەکانی؛ تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی کە نازناوی (ئادەم)ـە و ئامر قاطعى سلێمان بەگ بووە، هەروەها تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناوی (ابو عەزرا)یە و چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناوی (ئەبو جابان ئیرانی بووە) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە".
هەروەها لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.