شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خوێندگەی ئەیوبیەی بنەڕەتی لە سلێمانی جێیەکی تایبەتی هەیە لەدڵمدا
١٣ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە سلێمانی بەشداری لە رێورەسمی یادی سەد ساڵەی بنیاتنانی خوێندگەی ئەیوبیەی بنەڕەتی کرد و رایگەیاند: ئەم خوێندنگەیە جێیەکی تایبەتی هەیە لەدڵمدا، ئەو شوێنەیە کە باوکم تێیدا خوێندویەتی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: خۆشحاڵ بووم بە ئامادەبوون لە رێورەسمی یادی سەد ساڵەی بنیاتنانی قوتابخانەی ئەیوبیەی بنەڕەتی لە سلێمانی. ئەم قوتابخانەیە جێیەکی تایبەتی هەیە لە دڵمدا، ئەو شوێنەیە کە باوکم تێیدا خوێندوویەتی.
خانمەی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەڕانم بەنێو ڕاڕەوەکانیدا، مێژووە دێرینەکەی و ئەو شانازییەم بەرجەستەکرد کە نەوە لە دوای نەوە پێکەوەیان گرێداوە. سوپاسگوزاری مامۆستایانی ڕابردوو و ئێستام کە بەشداربوون لە ڕوناککردنەوەی هزری ئەم ژمارە زۆرەی گەنجاندا.
هیوادارم ئەم رووناکییە هەر درەوشاوە بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عیراق





