بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی داھاتی ٨٪ی کارەبا و بە بڕی ١٤٠ ملیۆن و ٧٤٩ ھەزار دینار چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژەکان بریتین لە (دانانی یەک محاویلەی ٤٠٠ کەی ڤی ئەی بۆ مساعدی ژمارە ٢٤ فیدەری ٢٨١، دانانی محاویلەی مساعد بۆ گوندی قوڵ قوڵە لەھەواری شار/ وێستگەی ھەواری شار فیدەری ٢٠٠، گەیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لە تووەسپی/وێستگەی ھەواری شار/ فیدەری ٢٠٠، دانانی محاویلە و عەمود بۆ گەڕەکێکی تازە لە بەکرەجۆ وێستگەی بەکرەجۆ فیدەری ١١٦ لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی).

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکراشیکرد، پرۆژەکان لەلایەن کۆمپانیای مزگێنی جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشە لەماوەی ٧٥ رۆژدا کارەکانی تەواو بکرێت.