وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم بە دروشمی( کشتوکاڵی بەردەوام لە پێناو ژیانێکی بەردەوام) بە سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت ئیمزا کرد بۆ پەرەپێدانی زیاتر کەرتی کشتوکاڵی.

بە گوێرەی رێکەوتنەکە ناوەندێکی گەورەی توێژینەوە بۆ پەرەپێدان کشتوکاڵی و فێرکاری و تاقیگەی و پشکنینی پێشکەوتوو بەرھەمە کشتوکاڵیەکان و ڕاھێنانی جوتیاران دادەمەزرێنرێت, ئەو ناوەندەش لە ڕێگای ئەو کۆمپانیایەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ کۆمپانیا ھۆڵەندیەکان دەبیت, تا لە رێگایەوە کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێم بچێتە قۆناغێکی دیکەوە.