فراکسیۆنی یەکێتی ھەوڵی بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ دەدات
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێڵی گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین ھەموو ئەو خاڵانەی تەواوکردووە کە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزەکە پێویستن.
فراکسیۆنی یەکێتی جگە لەوەی داواکاری خەڵکی ڕاپەڕینیان بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزەکە خستەڕوو، ڕوانگە یاسایی و کارگێڕییەکانیان خستە بەردەم سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق و داوایانکرد کاری جددی بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ بکرێت.