بیست و چوار ساڵ لەمەوبەر لە 23/12/2001، تەنها 12 رۆژ دوای روداوەكەی 11ی سێپتەمبەری ئەمریكا، تیرۆریستانی جندول ئیسلام  لەگوندی "خێڵی حەمە" لە شارەزور، پەلامارێكی غافڵگیرانە و لە ناكاویان كردە سەر هێزێكی پێشمەرگەی یەكێیتی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكدا ئەو هێزە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە پەلامارەكانی تیرۆریستان بە ئەركێكی نیشتمانی لە ناوچەكە بوون و  ژمارەیان 100 پێشمەرگە بوو و لەناو گوندی خێڵی حەمە جێگیركرابوون، لە ئەنجامی ئەو پەلامارەشدا 43 پێشمەرگە شەهیدبوون، شێواندنی جەستەی شەهیدەكانیش بووە هۆكاری زیاتر ناساندنی ئەو گروپە تیرۆرستییە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیی، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

شەوی سێ لەسەر چواری مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵیش سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا سنوری هەڵەبجە و شارەزور لە تیرۆرستانی جندول ئیسلام و پاشماوەكانی قاعیدە پاكبكاتەوە، بەهێرشكردنە سەر شاخی شنروێ و قوڵایی شارەزور و پاككردنەوەی لە تیرۆرستان توانرا دەستبەسەر كۆمەڵێك بەڵگەی ڤیدیۆیی و نوسراودا بگیرێت كە پەیوەندی راستەوخۆی نیوان جندول ئیسلام و قاعیدی پشتڕاستدەكردوە، ئەو بەڵگانەش رێخۆشكەربوون كە تەواوی ناوچەكە بە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەو گروپە تیرۆرستی یە پاك بكرێتەوە.