logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

ڕاپۆرت

-

بەھۆی مانگرتنی کارمەندانی پاکەرەوەوە زبڵ و خاشاک لەناو کفریدا کۆبوەتەوە

بەھۆی مانگرتنی کارمەندانی پاکەرەوەوە زبڵ و خاشاک لەناو کفریدا کۆبوەتەوە

کوردسات نیوز

٥ی نیسانی ٢٠٢٢

article-image
نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٧ سەعات لەمەوبەر

ترەمپ: نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ ئێران

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، نزیکن لە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. دەشڵێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین سەرکردەی نایابی هەیە.

لە درێژەی گەشتەکەیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و رایگەیاند، دەیانەوێت ئێران گەشەبکات، بەڵام رێگە نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

وتیشی، "نامانەوێت پەنا بۆ هێز ببەین لەگەڵ ئێران، نزیکن لە رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن، ئەمریکا دانوستانی زۆر جدی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات.

 

رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان لەدەست دەدا

 

لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە ترەمپ باسی لەوەکرد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکردەی نایابی هەیە، رەخنەشی لە ئیدارەی جۆو بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرت و ئەوەی خستە روو، "بەهۆی سیاسەتە خراپەکانی ئیدارەی پێشووەوە، خەریک بوو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان لەدەست دەدا".

 

بەشداری دانوستانی روسیا- ئۆکرانیا دەکەم

 

لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی روسیا و ئۆکرانیاشەوە ئەوەی روون کردەوە، باوەڕیان وایە ئەنجامی باش بەدەست دەهێنن و ئەگەر گونجاو بێت، سبەینێ هەینی، بەشداری دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکات لە تورکیا.

ماوەی دوو رۆژە دۆناڵد ترەمپ گەشتێکی مێژوویی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ کردووە و لە یەکەم رۆژی گەستەکەیدا بەشداری لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو- ئەمریکای کرد.

لە گەشتەکەیدا دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکەمجار سەرجەم سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت کە لە ساڵی 1979ـوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراون، بەر لە دەستپێکی لوتکەش لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا کۆبووەوە و چەند داواکارییەکیان لە یەکتر کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
ڕاپۆرت٢٢ سەعات لەمەوبەر

لوتكەی وڵاتانی كەنداو-ئەمریكا لە سعودیە بەڕێوەچوو

بە ئامادەبونی سەرۆكی ئەمریكا و جێنشینی سعودیە و سەركردەكانی كەنداو، لوتكەی وڵاتانی "كەنداو-ئەمریكا" لە ریاز بەڕێوەچوو. لەو لوتكەیەدا پەیوەندییەكانی ئەمریكا و سعودیە و رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا و ئێران و رێككەوتنەكانی ئیبراهیمیە باسكران.

بە ئامادەبونی سەرۆكی ئەمریكا و جێنشینی سعودیە و سەركردەكانی كەنداو ، لوتكەی وڵاتانی كەنداو - ئەمریكا لە ریازی پایتەختی سعودیە بەرێوەچوو، تیایدا سەركردەكانی كەنداو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێكی گرنگی ناوچەكە كرد.

لە دەستپێكی لوتكەكەدا ، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە رایگەیاند ، سورن لەسەر بەردەوامییدان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا لە پێناو سەقامگیری ناوچەكە و وتیشی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكادا هاوبەشیی ستراتیژیە و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو تەئكید لە هاوبەشیی ئابوری لەگەڵ ئەمریكا دەكەنەوە .

هەروەها سوپاسی ترەمپی كرد بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا و سەبارەت بە غەززەش وتی ، پێویستە جەنگی غەززە كۆتایی پێبێت و چارەسەریی هەمیشەیی و گشتگیر بۆ دۆسیەی فەلەستین بدۆزرێتەوە .هەروەها ئامادەشن بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەكان بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكراین .

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند ،  وڵاتانی كەنداو لە پێشەوەی دەوڵەتە سەقامگیر و پێشكەوتوەكانن و هەموو جیهان چاودێری ئەو دەرفەتانە دەكات كە لە وڵاتانی كەنداو هەن، سەبارەت بە رەوشی ناوچەكەش وتی ، دەكرێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر بێت و پێویستە ئێران پشتگیریكردنی جەنگەكانی ناوچەكە رابگرێت و بە هیچ شێوەیەك هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نەدات ، وتیشی دەیەوێت رێككەوتن لەگەڵ ئێران بكات بەڵام دەبێت تاران واز لە پشتگیركردنی تیرۆر بهێنێت .

سەبارەت بە سوریاش ترەمپ وتی، هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا باش بكەن و ئەو هەنگاوەش لە كۆبونەوەكەیەوە لەگەڵ  ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا دەستیپێكردوە  ، ترەمپ جارێكی تریش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە هەڵگرتنی سزاكانی سەر سوریا دەرفەتێكی گەورە بە دیمەشق دەدات، لەبارەی غەززەشەوە رایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیكەن بۆ دانانی سنورێك بۆ ئاڵۆزییەكانی غەززە .

ترەمپ باسی لە رێككەوتنەكانی ئیبراهیمیەش كرد  وتی هەوڵ دەدەن ژمارەیەكی زیاتری وڵاتان بچنە رێككەوتنەكانەوە ، سعودیەش دەچێتە ناو رێككەوتنەكان هەر كاتێك كە خۆی هەڵیبژێرێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١ رۆژ لەمەوبەر

ئەو داواکارییانەی ترەمپ و شەرع لە یەکتر هەیان بووە چی بوون؟

دوای 25 ساڵ، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی سوری لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا چەندین پرسی پەیوەست بە داهاتووی سوریا باسکران، هەریەک لەو دوو سەرۆکەش چەند داواکارییەکیان لە یەکتر هەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرعی سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە بەشدار بوو و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش بە پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵیاندا بوو.

 

رێککەوتنی ئیبراهیمی

 

بەپێی راگەیەنراوی کۆشکی سپی، وەک داواکاریی سەرەکی بۆ جێگیرکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەواندنەوەی بڵێسەی شەڕ، دۆناڵد ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە، رێککەوتنی ئیبراهیمی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئیمزا بکات.

کە رێککەوتنی ئیبراهیمی ئەو رێککەوتنەیە بۆ ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 بە سەرپەرشتی ئەمریکا واژۆ کرا.

 

پاککردنەوەی خاکی سوریا لە تیرۆرستان

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ داوای لە شەرع کردووە، هاوکارییان بکات لە پاککردنەوەی خاکی سوریا لە تیرۆرستان. لە ناویشیاندا هەریەک لە چەکدارانی داعش و ئەو فەڵەستینیانەی کە ئەمریکا لە لیستی تیرۆردا دایناون، هەروەها هەر گروپ و دەستەیەک کە ئەمریکا بە تیرۆرست ناویان دەبات.

ترەمپ لە وتاری خۆی لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو- ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شەرع باسی لەوەکرد، سزاکانمان لابرد بۆ ئەوەی سوریا لە خۆشیدا بژی و گەشە بکات، هەڵگرتنی سزاکان هەلێکی گرنگ دەدات بە سوریا.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەحمەد شەرع سوریایەک بونیاد بنێت کە دووربێت لە دەستوەردان، دەیەوێت هەلێک بداتە سوریا کە لەژێر حوکمی ئەحمەد شەرعدا، ئاشتی و سەقامگیر بە خۆیەوە ببینێت کە ماوەیەکی زۆرە لە جەنگدایە.

 

شەرع بۆ ترەمپ: دەنگمان بگەیەنە سەرمایەدارانی ئەمریکا

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانیش، لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع داوای کردووە، دۆناڵد ترەمپ دەنگیان بگەیەنێتە سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا لە سوریادا وەبەرهێنان بکەن، هەروەها کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری نەوت و غازدا وەبەرهێنان لە سوریا بکەن.

لەدوای 25 ساڵ، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکێکی ئەمریکی و سورییە بەیەکەوە، کە دوایین جار، لە ساڵی 2000دا حافز ئەسەد و بێل کلینتن لە جنێڤ کۆبوونەوە.

لەدوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپیشەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانکاریی گەورە بۆ سوریا روویانداوە، شەوی رابردوو رایگەیاند، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرن، بە ئامانجی ئەوەی سوریا بوژانەوە بە خۆیەوە ببینێت و هاوکاری وڵاتەکەش دەکەن لە دووبارە بونیادنانەوەیدا.

دوا بەدوای ئەوەش نرخی لیرەی سوری رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە دوێنێوە، نزیکە 21٪ نرخەکەی زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٤. هەموو مافەکان پارێزراوە.