تویتێکی نایف کوردستانی، ئاگری لە بارەگای پارتی لە بەغداد بەردا
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
نایف کوردستانی
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
نایف کوردستانی
زۆرینەی لێپرسراوانی باڵای توركیا بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی بە گرنگ و ئەرێنی دەبینن و جەخت دەكەنەوە پڕۆسەكە هەنگاوی باشی ناوە، سەركردەكانی پەكەكەش نەرمیان نواندوە و بۆ پیشاندانی نیازپاكی بڕیارە ژمارەیەك گەریلا چەكەكانیان دابنێن، بەڵام داواشیان كردووە حكومەتی توركیا بە بەرپرسیارێتیەكانی خۆی هەڵبستێت.
رۆژنامەی حوریەتی توركیا بڵاویكردەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە پەیامێكی نوێ بڵاوبكاتەوە، پاشان 20 بۆ 30 گەریلای پەكەكە وەك پیشاندانی “نیازپاكی” بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، لەرێورەسمێكدا لە هەرێمی كوردستان چەكەكانیان دابنێن. پاش دانانی چەكەكانیشیان دەگەڕێنەوە ئەو شوێنەی لێیدەژین و ناگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان.
لەوبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كرد، بەشێك لە چەكەكانی پەكەكە كۆكراونەتەوە و ئامادەكراون بۆ ئەوەی بە ئامێری كارەبایی بسوتێنرێن و لەناوبرێن، بەم نزیكانەش دیمەنەكانی بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە.
رۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی توركیش لە راپۆرتێكدا وردەكاری كۆبوونەوەیەكی ئەردۆغانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەم نزیكانە لیژنەیەكی 30 بۆ 40 كەسی لە پەرلەمان، تایبەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە پێكدەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پرۆسەكە بەو شێوەیەیە كە ئەوان دەیانەوێت و هیچ كێشەیەك نییە، لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەفدی دەم پارتی كۆدەبنەوە و باس لە هەنگاو و دەستكەوتەكان و میكانیزمی جێبەجێكردنی پڕۆسەكە دەكەن.
لەلایەكی ترەوە، مستەفا قەرەسو، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر پێگەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، ئەوەش واتە، هێشتا لە توركیا لایەنێك هەیە، دەیەوێت بەربەست بۆ پرۆسەی ئاشتی دروست بكات.
قەرەسو جەختیشی كردەوە، ئەوان ئەوەی پێویست بووە كردویانە، كۆنگرەیان بەستووە و بڕیاری و كۆتایهێنانیان بە خەباتی چەكداری داوە، ئێستاش كاتی ئەوەیە حكومەتی توركیا هەنگاوەكانی دواتر بێت، چونكە ئەگەر بەڕاستی بیەوێت پرۆسەكە سەربكەوێت، دەبێت ئایدیۆلۆژی و سیاسەت و هەڵوێستەكانی بگۆڕێت و تێگەیشتنی نوێی هەبێت.
سیحر و جادو ئەگەر لای زۆربەی گەلان و حکومەتەکان قەدەغەکراوبێت، ئەوە بە رەسمی لە زانکۆیەکی بەریتانیا دەخوێندرێت و بڕوانامەی باڵاشیان تیا وەردەگیرێت.
زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا، ماوەی دوو ساڵە هەلی خوێندنی ماستەر لە بواری سیحر و جادوی بۆ فێرخوازان رەخساندووە، بەشێک کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بووەتە تاوان و سزای قورسی بەدواوەیە.
لەم زانکۆیەدا گرنگی بە مێژووی جادووگەری، ئەستێرەناسی و ئاینەکۆنەکان دەدرێت.
ئەمە زانکۆیە لە بەریتانیا کە بڕوانامەی رەسمی لەم بوارەدا پێشکەش بە خوێندکاران دەکات.
هەر لە بەریتانیا کۆلێژی )وێست دین(ی پیشەیی پرۆگرامێک لە زانستی کاتژمێر سازیدا دەخوێندرێت کە خوێندکار دەتوانێت فێری چۆنیەتی چاککردنەوە و دیزاینکردنی کاتژمێر ببێت، ئەمەش بە کارامەیییەکی دەگمەن و تایبەتمەندی سەدەکانی پێشوو دادەنرێت کە تا ئێستا خواستی لەسەرە.
هەڵبەت ئەمریکاش بێبەش نەبووە لە هەبوونی ئەم بەشە نامۆ و دەگمەنانە، زانکۆی کۆنتێکتیکۆت لە ئەمریکا پرۆگرامی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە بواری هونەری دروستکردنی بوکەڵەدا پێشکەش بە خوازیارانی ئەو بوارە دەکات.
خوێندکاران لەو بەشەدا پیشەییانە فێری دیزاینکردنی بوکەڵە و نووسینی سیناریۆ و نمایشی بوکەڵەیی لەسەر شانۆ و تەلەفزیۆن دەبن.
هەر لە ئەمریکا زانکۆی ڤینسێنس لە ویلایەتی ئیندیانا پرۆگرامێک لە بواری بەڕێوەبردنی یاری بۆولینگ پێشکەش دەکات.
لەم بەشەدا تیۆرییەکانی بەڕێوەبردنی یاریگای بۆولینگ ، لەوانە خزمەتگوزاری کڕیاران، ئامێری دانانی پێن و چاککردنەوەی هێڵەکان. زانکۆی ڤینسێنس تاکە زانکۆیە لە تەواوی جیهاندا وخاوەنی ئەم بەشەیە.
زانکۆی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا ناسراوە بە بەشی زانستەکانی سەرو دەنگ ئەم بەشە لە تەلەپاتی و هێزە دەروونییەکان دەکۆڵێتەوە. هەرچەندە خوێندکاران ناتوانن گوێیان لەو دەنگانە بێت کە لێی دەکۆڵنەوە، بەڵام شێوازی زانستی بەکاردەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتانەی کە تا ئێستا روون نین.
میسریش بێبەش نییە لەم بەشە سەرسوڕهێنەرانە، زانکۆی ئەسکەندەرییە خاوەنی بەشێکە بە ناوی شوێنەوارناسی لە ژێر ئاودا.
بەو پێیەی بەشێکی میسر لەسەر دەریایی ناوەڕاست و بەشێکیشی لەسەر دەریای سوورە و وڵاتێکی گەشتیارییە، پێویستی بە دەرچوانی ئەم بەشە هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شوینەوەرە گرنگەکانی ژێردەریا .
بەشە جیاوازەکان لە جیهاندا دەرخەری ئەو راستییەن کە خوێندنی باڵا دەتوانێت بێ سنوور بێت لە فێرکردنی زانستە جیاجیاکان. لە جادووگەرییەوە تا هونەری دروستکردنی بووکەڵە و چاککردنەوەی کاتژمێر.
پاسەوانانی شاهانە لە بەریتانیا لە سەرانسەری جیهاندا بە بێدەنگی و بەهێزی و جلە رەسمی و سەرنجڕاكێشەكەیان ناسراون بەڵام لە پشت ئەم ئەركەوە ڕۆڵێكی قورس و ستانداردی بەرز هەیە. ئەم پاسەوانانە سەربازی ڕاستەقینەی سوپای بەریتانیان، نەك تەنها بۆ شەڕكردن بەڵكو بۆ ئەركی رێوڕەسمی شاهانەش ڕاهێنانیان پێكراوە و ئەركیان پارێزگاریكردنە لە شوێنە شاهانەییەكانی وەك كۆشكی بەیكینگهام و سانت جەیمس و قەڵای ویندسۆر.
پێوەرەكانی بوون بە یەكێك لەپاسەوانانی كۆشكی شاهانە ئاسان نییە، سەربازەكان دوای چەندین تاقیكردنەوەی وەك وەستان بە پێوە بۆ ماوەی هەشت سەعات لە رۆژیكدا و كەمترین تروكانی چاوو و دەرنەبڕینی هیچ كاردانەوەیەك لە كاتی كار هەڵدەبژێردرێن، ئەو پاسەوانانەی كە لەدەرەوەی كۆشكن هەندیكیان ئەسپسوارن و پێویستە لە كاتی ئەركەكەیاندا جدی تر بن چونكە وێنەی ناوبانگی سەربازانی بەریتانیا نیشاندەدەن و گەشتیاران بەردەوام سەردانی كۆشكە شاهانەییەكانی بەڕیتانیا دەكەن و پێان خۆشە وێنە لەگەڵ پاسەوانەكان بگرن .
هەرچەندە زۆرجار گەشتیاران هەوڵدەدەن وێنە لەگەڵ پاسەوانان و ئەسپەكان بگرن یان بەركەوتنیان لەگەڵدا هەبێت، بەڵام بەركەوتنی جەستەیی و قسەكردن لە گەڵیان ڕێگەپێدراو نییە. سەردانكەران ئاگادار دەكرێنەوە كە دەست لە پاسەوانەكان یان ئەسپەكان نەدەن، چونكە هەردووكیان مەشق و ڕاهێنانیان پێكراوە و رێگەپێدراون كاردانەوەی توندیان هەبێت.
ئەركی هەر سەربازێك لە رۆژێكدا هەشت بۆ حەوت کاتژمێر وەستانە بە پێوە، سەربازەكە بۆی هەیە هەر دەخولەك جارێك كەمێك بجوڵێت لەبەر سەلامەتی قاچ و ماسولكەكانی، هەر دوو كاتژمێر جارێكیش شوێنی سەربازەكان دەگۆڕێت، ئەم ئەركە هەموو رۆژێك دووبارە دەبیتەوە لە وەرزی سەرما و گەرمادا.
جگە لە ئەركە قورسەكانیان یەكپۆشییەكاشیشیان سەرنجڕاكێشە كە پێكهاتووە لە چاكەتی سوور و كڵاوێكی گەورە كە لە فەرووی راستەقینەی ورچی رەشی كەنەدی دروستكراوە و ساڵانە زیاتر لە 100 ورچ بە هۆی ئەوەوە دەكوژرێن.جلی سەربازەكانیش بە پیی پلە دەگۆڕدرێت.