لە گەرمیان دیدارێك بۆ روبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەوی رێكخرا
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
سندوقەکانی دەنگدان لە ئیسرائیل کرانەوە، هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکە دەستی پێکرد و هەموو جیهان لە چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەن.
چوار ساڵ دوای پێکهێنانی حکومەت و سێ ساڵ دوای روداوەکانی 7ـی تشرینی یەکەم، سەعات 7ـی بەیانی ئەمڕۆ سندوقەکانی دەنگدان کە زیاتر لە ١٢ هەزار سندوق بۆ حەوت ملیۆن و 331 هەزار و 981 کەس لەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە کرانەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە سەعات 10ـی شەو بە کاتی ئەو وڵاتە هاوكات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەرایی و خەمڵێنراوەکان (دەستبەجێکان) کۆتایی پێدێت، جگە لە ناوچە و شارۆچکە بچووکەکان، نەخۆشخانەکان و زیندانەکان.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، 12 هەزار و 18 سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵاتدا کرانەوە و هاووڵاتیانی ئیسرائیل رویان لە سندوقەکانی دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان 'کنێست'، ئەمەش چوار ساڵ دوای هەڵبژاردنی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ شەشەمین خولی سەرۆکایەتی حکومەت و سێ ساڵ دوای شکست و کۆستەکەی حەوتی تشرینی یەکەم، ململانێ و گرژییەکان لە سەعات 10ـی شەو دەگەنە لوتکە لەگەڵ داخرانی سندوقەکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان، کە وێنەیەکی سەرەتایی دەخەنەڕوو دەربارەی پرسیارە سەرەکییەکە: ئایا ناتانیاهۆ حەوتەمین حکومەتی خۆی پێکدەهێنێت یان دەسەڵات ئاڵوگۆڕ دەکرێت و گۆڕانکاری رودەدات.
بەپێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، حەوت ملیۆن و 331 هەزار و 981 هاووڵاتی لە تۆماری دەنگدەراندا ناویان تۆمارکراوە و مافی دەنگدانیان هەیە، کە ئەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگدەر زیادی کردووە، لە کۆی گشتی سندوقەکانی دەنگدان.
لایەنە سەرەکییەکانی بەشداربوو...
لایەنە سەرەکییەکانی کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل 'کنێست' کە دوای کشانەوەی دوو لایەن لە کێبڕکێکە بۆ 36 کورسی کەمکراوەتەوە، بریتین لە:
لیکود (یەکێتی)
پارتێکی راستڕەو بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ.
ژمارەی کورسییەکانی ئێستای کنێست: 32 کورسی لە کۆی 120 کورسی.
لە ساڵی 2009ەوە نزیکەی بەردەوام دەسەڵاتی بەدەستەوەیە و ناسیۆنالیزم لەگەڵ لیبرالیزمی ئابوری تێکەڵ دەکات.
بەگوێرەی راپرسییەکان، ناتانیاهۆ لە ناو شاری لیکوددا بەناوبانگترین کاندیدە.
ناتانیاهۆی تەمەن 77 ساڵ، کە لە ئەمریکا گەورە بووە، بە مانۆڕی سیاسی و توانای پێکهێنانی هاوپەیمانی حوکمڕانی ناسراوە.
هەروەها رووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە رێگری لە هێرشی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر بکات، لەو کاتەوە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکانی کردووە، سەرەتا لە کەرتی غەززە، دواتر دژی حزبوڵا و دواتر دژی ئێران، بە هاوکاری ئەمریکا.
یاشار (راست)
پارتێکی ناوەندگەرایە بە سەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی IDF، کە لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2023 تا حوزەیرانی 2024 وەک وەزیرێکی بێ پۆرتفۆلیۆ لە حکومەتەکەی ناتانیاهۆدا بووە، پارتێکی نوێیە و هیچ کورسییەکی لە کنێست نییە.
ئایزنکۆت بە رەفتاری ئارام و خۆبەدوورگرتن ناسراوە، وەک رکابەری سەرەکی دەرکەوتووە کە هەوڵدەدات ناتانیاهۆ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەم پارتە لە ساڵی 2025 دامەزرا و تیشکی خستە سەر ناسنامەی "جولەکە و دیموکراسی" ئیسرائیل و یەکخستنی ئیسرائیلییەکان دوای ئەو دابەشبوونە تیژانەی کە ئیسرائیل لە سەردەمی ناتانیاهۆدا تووشی بوو.
بیهاد (پێکەوە)
هاوپەیمانییەکی ناوەڕاست و راست بە سەرۆکایەتی نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی پێشوو (2021-2022) کە بازرگانێکە و بینێت یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی پارتەکەی هێنایە ناو پارتەکەیەوە، کە لە ئێستادا 24 کورسی لە کنێستدا هەیە.
ئەو دوو سیاسەتمەدارە پێشتر لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 هاوکاری پێکهێنانی حکومەت بوون و دوای یەکگرتنەوە لە دژایەتیکردنی ناتانیاهۆ، بڕیاریاندا لەسەر لیستێکی هاوبەش خۆیان کاندید بکەن.
بینێت خۆی بە راستڕەو وەسف دەکات و مێژوویەکی تێوەگلانی لەگەڵ بزووتنەوەی نیشتەجێبوون لە کەناری رۆژئاوا هەیە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ئێستادا خۆی وەک سیاسەتمەدارێکی عەلمانی پیشان دەدات، هاوکات لاپید هاوبەشەکەی خۆی وەک کەسێکی عەلمانی پیشان دەدات.
دیموکراتەکان
پارتێکی چەپ بە سەرۆکایەتی یایر گۆلان جێگری سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپا، لە ئێستادا خاوەنی چوار کورسی لە کنێست (لە ژێر ئاڵای پارتی کرێکاران).
جۆلان پارتی کرێکارانی کە لە مێژوودا پێشەنگی پارتی چەپەکانی ئیسرائیل بوو لەگەڵ پارتی مێرێتز تێکەڵکرد کە لە ساڵی 2022دا نەیتوانی بەربەستی هەڵبژاردنەکان ببڕێت و بچێتە ناو کنێستەوە.
دیموکراتەکان تاکە پارتی غەیرە عەرەبن کە پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین دەکەن.
شاس
پارتێکی سەروو ئۆرتۆدۆکسە بە سەرۆکایەتی ئاریە دێری وەزیری پێشوو. ژمارەی کورسییەکانی لە کنێست 11 کورسییە.
ئەم پارتە لە ساڵی 1984 بۆ نوێنەرایەتیکردنی دەنگدەرانی جولەکە سەفاردی بە رەچەڵەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دامەزراوە.
پارتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە نوێنەرایەتی هەژارترین چینەکانی کۆمەڵگە دەکات و هاوپەیمانی پەسەندکراوی ناتانیاهۆ بووە لە حکومەتە هاوپەیمانەکانیدا.
ئۆتزما یەهودیت (دەسەڵاتی جولەکەکان)
پارتێکی راستڕەوی توندڕەو بە سەرۆکایەتی ئیتامار بن گەڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، شەش کورسی لە کنێستدا هەیە.
ناتانیاهۆ ئەم پارتەی هێنایە ناو حکومەتەکەیەوە دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هەڵوێستە توندڕەوەکانیەوە دوورخرابووەوە.
بن گەڤیر چەندین جار بە داوای بەکارهێنانی توندوتیژی توڕەیی نێودەوڵەتی وروژاندووە، ناوبراو لەم دواییانەدا داوای کوشتنی 30 بۆ 40 فەلەستینی کرد هەموو شەوێک لە کەرتی غەززە.
زایۆنیزمی ئایینی
پارتێکی راستڕەوی توندڕەو بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بیزالیل سمۆتریچ، حەوت کورسی لە کنێست هەیە.
ئەو پارتە بەشێکە لە هاوپەیمانی راستڕەوی توندڕەو لە حکومەتی ئیسرائیل و داکۆکی لە لکاندنی تەواوی کەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیل و بەهێزکردنی سیمای جولەکەکانی دەوڵەت دەکات.
سمۆتریچ پۆستەکەی وەک وەزیری دارایی بەکارهێنا بۆ پەرەپێدانی فراوانکردنی نیشتەجێبوون و راگرتنی داهاتی باج کە قەرزاری دەسەڵاتی فەلەستین بوو.
جولەکەیەکی یەکگرتووی تەورات (یەهدەت هاتۆرا)
پارتێکی توندڕەو بە سەرۆکایەتی یاکۆڤ ئاشەر، حەوت کورسیی لە کنێست هەیە.
ئیسرائیل بەیتینو
بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشوی بەرگریی و دەرەوە و دارایی ئەڤیگدۆر لیبەرمان. ژمارەی کورسییەکانی کنێستی شەش کورسییە، لیبرمان، بەڕێوەبەری پێشووی نوسینگەی ناتانیاهۆ، لە ساڵی 1999 پارتی ناسیۆنالیستی عەلمانی دامەزراندووە، بە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت و داکۆکی لە جیاکردنەوەی ئایین و دەوڵەت دەکات.
هاوپەیمانی لیستی هاوبەش
ئەمە هاوپەیمانییەکی چەپ ناسیونالیستییە کە پێکهاتووە لە سێ لایەن، بەرەی دیموکراتی بۆ ئاشتی و یەکسانی (حەداش)، مەجلیسی دیموکراسی نیشتمانی (بەلەد) و بزووتنەوەی عەرەبی بۆ گۆڕانکاری، بە سەرۆکایەتی یوسف جەبارین. پێنج کورسی لە کنێستدا هەیە.
لیستەکە تیشک دەخاتە سەر بەرگریکردن لە مافەکانی کەمینەی عەرەب لە ئیسرائیل و پشتیوانیکردن لە چارەسەری دوو دەوڵەتی.
لیستی یەکگرتووی عەرەبی (رەعم)
ئەمە حزبێکی عەرەبییە و خاوەنی ئاڕاستەی ئایینییە، نزیکە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و بە سەرۆکایەتی مەنسور عەباس، 5پێنج کورسی لە کنێستدا هەیە.
دووەم کاندیدی ناو لیستەکە یۆاڤ سێگالۆڤیچ جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییە، کە دەیەوێت بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا بێت.
شەوی رابردوو شەقامەكانی تەلئەبیب بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی هەزاران هاووڵاتی دژی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە كاتێكدا تەنها چەند رۆژێكی كەم ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی كنێست.
ئەم هەڵمەتە جەماوەرییە وەك دەنگدانێكی چارەنوس ساز لەسەر شێوازی سەركردایەتیكردنی ناتانیاهۆ و هەڵسەنگاندنی رۆڵی سەرۆك وەزیران لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا لە قەڵەم دەدرێت بەر لە وادەی هەڵبژاردنەكانی رۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە.
خۆپیشاندانەكە لەلایەن ئەنجومەنی ئۆكتۆبەرەوە ڕێكخرابوو كە لەلایەن بنەماڵەی قوربانییان و بارمتەكانی غەززەوە دامەزراوە.
بەشداربووان داوای سزادانی بەرپرسانی كەمتەرخەم لە بەرامبەر هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری 2023ی حەماس و پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی سەربەخۆیان دەكرد، لەكاتێكدا حكومەتەكەی ناتانیاهۆ تا ئێستا داواكارییەكانی بۆ پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ رەتكردووەتەوە.
رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە لە رێگەی نامەیەكی بەپەلەوە هۆشدارییان دایە فەرماندەی پۆلیس لە ئەگەری دروستكردنی ئاژاوە لە لایەن لایەنگرانی دەسەڵاتدارەوە بۆ تێكدانی گردبوونەوەكە.
ئەم گرژییە مەیدانییە هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی كنێست لە دوو رۆژی داهاتوو، بەپێی ڕاپرسییەكان، ڕكابەرییەكی بەهێز لە نێوان هاوپەیمانیی ڕاستڕەوی ناتانیاهۆ و هاوپەیمانیی گادی ئایزنكۆت لە ئارادایە و پێشبینی ناكرێت هیچ لایەنێكیان زۆرینەی ڕەهای پەرلەمان بەدەستبهێنن.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی شەپۆلێكی نوێی گرژی و ئاڵۆزیی سەربازی و دیپلۆماسی بووەتەوە، لە كاتێكدا ئەمریكا ئاماژە بە ئەگەری ڕوودانی سناریۆ جیاوازەكان دەكات، ئێران بە هەڕەشەی توند و هاوكات بە پێشنیاری دیپلۆماسی وەڵام دەداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێكی لەناكاو بۆ سەر ئێران كرد، بەڵام كاتی دیاریكراوی بۆ هیچ كردەوەیەكی سەربازی ئاشكرا نەكرد.
لە لایەكی دیكەوە، رۆژنامەی زەهیل لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا_ سێنتكۆم پلانی تەواوی ئامادە كردووە بۆ لێدانی ئامانجەكان لە ناو خاكی ئێران و دەستبەجێ دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە كۆشكی سپی و ئاگاداركردنەوەی وەزیری جەنگ، جێبەجێ دەكرێن.
لە وەڵامی ئاماژەكانی واشنتۆندا، تاران رەفتاری توندی بەرانبەر ئیسرائیل گرتە بەر، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێكدا بە زمانی عیبری لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی:
لە حاڵەتی روودانی هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ئاسایش یان بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئێران، لە ماوەی كەمتر لە چەند سەعاتێكدا ئیسرائیل دەكەنە شوێنێك كە شیاوی ژیان نەبێت.
لێپرسراوەكەی ئێران هاوكات نەخشەیەكی بڵاوكردەوە، بە وتەی خۆی ئامانج و ژێرخانە هەستیارەكانی ئیسرائیلی تێدا ڕوونكراوەتەوە.
لە بەرانبەردا، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە گوایە وڵاتەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی پێشوەختە بەر لە هەڵبژاردنەكانی كنێستا لە 27ی ئەم مانگەدا.
لەكاتێكدا وەك خۆی دەڵێت، سوپای وڵاتەكەی ئەوپەڕی ئامادەباشی خۆی لەسەر هەردوو ئاستی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی بەرزكردۆتەوە.
وتیشی، زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە كە لایەنێك بە نیازی ئەنجامدانی هێرشە، هەربۆیە هۆشداریدا كە تاران رەنگە بەهۆی هەڵەسەنگاندنی هەڵەوە تووشی هەنگاوی خێرا ببێت، بەڵام وەڵامی ئیسرائیل توند و كاریگەر دەبێت.
سەرڕای هەڕەشە سەربازییەكان، هێڵێكی دیپلۆماسی بۆ هێوركردنەوەی قەیرانەكە بەكراوەیی ماوەتەوە، بەجۆرێك، ئێران لەڕێگەی پاكستانەوە پێشنیارێكی نوێی ئاڕاستەی ئیدارەی ئەمریكا كردووە.
كردنەوەی گەروی هورمز و دەستپێكردنەوەی ئازادیی كەشتیوانی، بەرانەر بە لادانی گەمارۆیی ئەمریكا لەسەر بەندەرەكانی ئێران و دەستپێكردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسییەكان یەك لە مەرجە بنەڕەتیەكانی ئێرانن لەم كاتەدا.