logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

ڕاپۆرت

-

سەرجەم شارەکانی ئێران حاڵەتی سووری کۆرۆنایان تێپەڕاند

سەرجەم شارەکانی ئێران حاڵەتی سووری کۆرۆنایان تێپەڕاند

کوردسات نیوز

٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

article-image


نوێترین هەواڵەکان

img
ڕاپۆرت٤٢ خولەک لەمەوبەر

ئاستی بەنداوی فورات بەردەوامە لە دابەزین

ئاستی ئاوی بەنداوی فورات كە بە بەنداوی تەبقەش ناسراوە بەردەوام لە دابەزیندایە و بە جۆرێك لە ئاستی وشكبون نزیك بوەتەوە.


عیماد عەبد، بەرێوبەری بەنداوەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی راگەیاندوە كە رۆژانە دوو سانیتمەتر لە ئاستی بەنداوەكە دادەبەزێت و بە گشتی ئاستی دابەزینی ئاوی بەنداوەكە گەیشتوەتە حەوت مەتر و بەوەش لە قۆناغی وشكبون نزیك بوەتەوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە 16 سەعات كارەبا لەبەنداوەكە بەرهەمهێنراوە، بەڵام لەگەڵ كەمبوونەوەی بەردەوامی دابینكردنی ئاو، سەعاتەكانی كاركردن بۆ كەمتر لە هەشت سەعات دابەزیوە.


بە وتەی عیماد عەبد؛ ئاوی روباری فورات رۆژانە شەش ملیۆن مەتر سێجا كەم دەكات و خێرایی ئاوی بەنداوەكەش بۆ 20 مەتر لە چركەیەكدا كەمی كردوە هەر ئەوەش وای كردوە تەنها هەشت سەعات بەرهەمهێنانی كارەبای تێدا بكرێت.


كەمی ئاوی ڕووباری فورات زیانی بە ئاژەڵداریی و كشتوكاڵی ناوچەكەش گەیاندوە ئەو پڕۆژە ئاوییانەی كە پێشتر 24 سەعات كاریان كردوە ئێستا تەنها 12 سەعات كاردەكەن.


بەرێوبەری بەنداوەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریی داوە كە ئەگەر توركیا ئاستی بەردانەوەی سەرچاوەكانی ئاوی روباری فورات بەرەو سوریا و رۆژئاوای كوردستان زیاد نەكات، بەنداوی فورات دەگاتە قۆناغی وشكبونی تەواوەتی كە ژیانی حەوت ملیۆن كەس دەخاتە مەترسییەوە.


بەنداوی فورات  دەكەوێتە  شارۆچكەی تەبقە لە كانتۆنی رەقا، درێژیەكەی 4.5 كیلۆمەترە و بەرزییەكەشی 60 مەترە و توانای لەخۆگرتنی 14 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە ، لەساڵی 1968 لەسەر رووباری فورات دروست كراوە و لە ئێستاشدا لەلایەن خۆسەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێودەبرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
ڕاپۆرت٢ رۆژ لەمەوبەر

ماوەی دوو رۆژە شەڕو پێكدادان لەنێوان دروزەكان و حكومەتی سوریا بەردەوامە

شەڕوپێكدادانی نێوان دروزەكان و هێزەكانی سوریا لە ناوچەكانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، بەهۆیەوە دەیان كەس كوژراون و تادێت رەوشەكەش زیاتر ئاڵۆز دەبێت.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەماوەی دوو رۆژی شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارە دروزەكان و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سوریا نزیكەی 100 كەس كوژراون ، لە نێو كوژراوەكانیشدا 50 كەسیان هاوولاتی مەدەنی پارێزگای سوەیدان كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵن، هەروەها 13 چەكداری وەزارەتی بەرگری سوریا و  7 چەكداری دیكە كە ناسنامەكانیان نەزانراوە، 300 كەسی دیكەش برینداربوون.

 وەزارتی بەرگری سوریا رایگەیاند، هێزەكانیان دەسوەردانی راستەوخۆیان لە سوەیدا كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

راشیگەیاندوە، بەدواداچوون دەكەن  بۆ ئەوكەسانەی كە بەرپرسیارن لە هەڵگیرسانی شەڕ و رووداوەكان و رووبەڕوی یاسایان دەكەنەوە، تاكو روداوی لەو شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بۆ كۆنتڕۆلكردنی گرژیەكان هێزی زیاتر رەوانەی ئەو ناوچانە دەكەن كە شەڕ و پێكدادانەكان تێیاندا بەردەوامە.

لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی رابەری رۆحی دروزەكان كە یەكێكن لە پێكهاتەكانی سوریا و لە ناوچەكانی باشووری ئەو وڵاتە لە نزیك سنوری ئیسرائیل دەژین بڵێ‌ویكردەوە، جەختدەكەنەوە لەو بانگەوازەی كە پێشتر كردویانە لەبارەی مەترسی رەوشەكە و پاراستنی ناوچەكانیان ، هەروەها دژی هاتنە ناوەوەی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریان كە لە رێگەی چەكی قورس و درۆنەوە سنوری ئیداری دروزەكانیان بەزاندووە.

لەلایەكی ترەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە گوندی سەمیع لە پارێزگای سوەیدا بەهۆی بەزاندنی ئەو سنورەی كە دیاریانكردەوە بۆ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، چەند تانكێكی هێزەكانی سوریایان كردووەتە ئامانج، هەروەها رێگری دەكەن لە هەبوونی هەرلا هەڕەشەیەكی سەربازی لە باشوری سوریا بۆسەر ئیسرائیل.

دروزەكان گروپێكی ئاینین لە ناوچەكانی باشوری سوریا و لە ناوچە سنورییەكانی نێوان ئوردن و لوبنان و ئیسرائیل نیشتەجێن و ژمارەیان نزیكەی یەك ملیۆن كەسە، لەدوای روخانی رژێمی سوریاشەوە ئەمە بۆ جاری دووەمە شەڕو پێكدادان لەنێوان دروزەكان و هێزەكانی سوریا روودەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
ڕاپۆرت٥ رۆژ لەمەوبەر

لەناوبردنی چەكی ژمارەیەك گەریلای پەكەكە كاردانەوەی ئەرێنیی لێكەوتەوە

لەناوبردنی چەك لەلایەن ژمارەیەك گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان " پەكەكە"، لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی، كاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و تێكڕا بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە پێشوازییان لێكرد و بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسفیان كرد.

لەنێو كاردانەوە ناوخۆییەكان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لەناوبردنی چەك لەلایەن ژمارەیەك گەریلای پەكەكەوە هەنگاوێكی مێژووییە، بۆ دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە باكووری كوردستان و توركیا لە رێگەی دیالۆگ  و ئاشتییەوە، ئاماژەی بەوەشدا، جێگەی شانازییانە بناغەی پرۆسەی ئاشتی یەكەمجار سەرۆك مام جەلال دایڕشتووە.

هەروەها، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی پەكەكە  پرۆسەی ئاشتی دەباتە قۆناغێكی نوێ و ئامادەییشی نیشاندا، بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەكی پێویست و جێبەجێكردنی هەر ئەركێك كە بكەوێتە سەر شانی هەرێم.

هەر لەسەر ئاستی ناوخۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پەكەكـە لە پێگەیەكی بەهێزەوە وەك بەشێك لە دەستپێشخەرییەكی گەورە بۆ ئاشتی چەكەكانیان لەناوبرد، سلێمانیش وەك شارێك كە بە دروستكردنی پرد و چارەسەركردنی ناكۆكی لەرێگەی دیالۆگەوە ناسراوە، جارێكی تر ئەو رۆڵەی زیاتر بەرجەستە كرد.

لەسەر ئاستی توركیاش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" رایگەیاند، هیوادارن لەناوبردنی چەك لەلایەن پەكەكەوە سوودی بۆ پرۆسەی ئاشتی هەبێت، راشیگەیاند، لە هەوڵدان بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لەناوچەكەدا.

هاوكات، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا "مەهەپە"، كە لەسەر دەستپێشخەریی ناوبراو، رۆژی 22ـی تشرینی یەكەمی 2024، جارێكی تر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەستیپێكردەوە، رایگەیاند، ئامانجی توركیای دوور لە تیرۆر بە هەنگاوی راستەقینە و دروست دەچێتە پێشەوە، ئاماژەی بەوەشدا، وەرچەرخانێكی مێژوویی و كۆتاییهاتنی سەردەمێكی تاریك هاتووەتە ئاراوە.

نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیاش رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی تایبەت بە هیچ پارتێك نییە بە تەنها، بەڵكو پرۆسەكە هی تەواوی توركیایە، سەركەوتنی پرۆسەكەش سەركەوتنی هەموو توركیا دەبێت.

هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" و  ئۆزگور ئوزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە"ش پێشوازییان لە لەناوبردنی چەك كرد.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش باڵیۆزی زۆرێك لە وڵاتانی رۆژئاوا و جیهان پێشوازییان لە لەناوبردنی چەك لەلایەن پەكەكەوە كرد و بە بەرەوپێشچوونێكی گرنگ  و كاریگەر لە پرۆسەی ئاشتی وێنایان كرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.