گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی- ئەو گەریلایانەی ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان لەناوبرد، لەدوای لەناوبردنی چەکەکانیان پەیامی خۆیان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، "مایەی شانازی و سەربەرزییەکی گەورەیە کە هەڵدەستین بە جێبەجێکردنی بنەماکانی ئەم پرەنسیپە مێژووییە".
لە گرنگترین دەقی ناو پەیامی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی:
-بە ئامانجی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزمی بە رێبازی سیاسەتی دیموکراتی و یاسایی؛ بە ئیرادەی خۆمان چەکەکانمان لەناو دەبەین.
-پڕ بەدڵ هاوڕاین لەگەڵ پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان کە دەڵێت بڕوامان بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە نەک چەک.
-مایەی شانازی و سەربەرزییەکی گەورەیە کە هەڵدەستین بە جێبەجێکردنی بنەماکانی ئەم پرەنسیپە مێژووییە.
-هیچ شتێک بە ئاسانی و بێ قوربانی و تێکۆشان بەدی نەهاتووە، لە ئێستا بەدواشەوە هەر بە تێکۆشانی سەخت و دژوار بەردەوام دەبێت.
-لە ژینگەیەکی وادا کە گوشار و تاڵانکاری فاشیستی برەوی سەندووە و رۆژهەڵاتی ناوەراست بووە بە گۆمی خوێن، گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ئاشتەوایی، ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی هەیە، گرنگی و راست و هەنووکەیی ئەم هەنگاوە مێژوییەمان دەبینین و هەستی پێدەکەین.
-بانگ لە سەرجەم هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان دەکەین کە بەرپرسن لە ئێس و ئازارەکانی گەلەکەمان، رێز لە مافە رەوا و نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلەکەمان برگن و پشتیوانی پرۆسەی ئاستی بکەن.
-بە ئامانجی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزمی بە رێبازی سیاسەتی دیموکراتی و یاسایی؛ بە ئیرادەی خۆمان چەکەکانمان لەناو دەبەین.
-داوای ئازادی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆج ئالان دەکەین.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە:
زوڵم و داگیرکاری کۆتایی دێت و ئازادی و هاوخەباتی سەردەکەوێت
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی مسۆگەر سەردەکەوێت