١٥ گوند لە قەزای کفری کێشەی کەم ئاوییان ھەیە
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
رێکخراوی سی پی تی: تائێستا 296 هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و زۆرترین هێرشیش کراوەتە سەر هەولێر و سلێمانی.
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، نوێترین راپۆرتی خۆی لەبارەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تائێستا 196 جار هێرشکراوەتە سەر شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، شاری هەولێر 162 جار، سلێمانی 26 جار، دهۆک پێنج جار و هەڵەبجەش سێ جار هێرشیان کراوەتەسەر و لەو هێرشانەشدا، 43 هێرشیان بۆسەر بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بوون و 58ـی دیکەشیان بۆسەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بووە.
رێکخراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەهۆی هێرشەکانەوە تائێستا جوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون و لەو ژمارەیەش، 15 قوربانییان لە هەولێر بوون و حەوتی دیکەیان لە سلێمانی و کەسێکیش لە دهۆک.
رۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە راپۆرتێکی نهێنیدا ئاشکرایکرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تا ئێستا، روسیا زانیاریی هەواڵگریی هەستیاری لەسەر شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووەتە بەردەستی ئێران.
سێ لێپرسراوی باڵا کە ئاگاداری راپۆرتە نهێنی و هەواڵەگرییەکانن بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیان راگەیاندووە، مۆسکۆ شوێنی وردی کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا بۆ تاران دیاری کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم زانیارییانە بە مەبەستی یارمەتیدانی ئێران بووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ئامانجانەی پەیوەندییان بە هێزەکانی ئەمریکاوە هەیە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمە یەکەمین نیشانەیە کە دەری دەخات زلهێزێکی تری جیهانی و نەیارێکی گەورەی ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ تێوەگلاوە لەم ململانێیەدا.
لەلایەکی دیکەوە، شارەزایانی سەربازی لە ناوەندە لێکۆڵینەوە جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن، ئەو وردکارییە زۆرەی لە هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا دەبینرێت، بەرهەمی هاوکارییە هەواڵگرییە بۆشاییەکانی روسیایە.
دارا ماسکۆت، شارەزا لە کاروباری سەربازیی روسیا لە "دەزگای کارنیگی بۆ ئاشتی"، ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران بە شێوەیەکی زۆر ورد رادارەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، سیستمی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، تەنانەت جوڵەی کەشییە جەنگییەکانیشی لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە دەست ئێران کەوتووە..
بەهۆی ئەوەی ئێران خاوەنی تۆڕێکی تەواوی مانگە دەستکردە سەربازییەکان نییە، پەنای بۆ مۆسکۆ بردووە، روسیا وێنەی مانگە دەستکردە سیخوڕییەکانی خۆی دەداتە تاران کە زۆر وردترن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مۆسکۆ ئەو شارەزاییەی لە شەڕی ئۆکراین لە دەستنیشانکردنی ئامانجەکان بەدەستی هێناوە، ئێستا بۆ لێدانی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەشی ئێرانی دەکات.
لەلای خۆشیەوە، نیکۆڵ گرایفسکی، توێژەر لە زانکۆی هارفارد، دەڵێت: "هێرشە تۆڵەسێنەرەوەکانی ئێران ئاستێکی بەرزی پێشکەوتنیان پێوە دیارە، تاران توانیویەتی لە هەندێک شوێندا بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ببڕێت، ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە هاوسەنگیی هێزدا."
هاوکات، ئەم جوڵە هەواڵگرییە و نهێنییە بووەتە مایەی نیگەرانیی قووڵی کۆشکی سپی، چونکە نەک هەر مەترسی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا دروست دەکات، بەڵکو ئاماژەیە بۆ دروستبوونی بەرەیەکی نوێی جیهانی (روسیا-ئێران) دژی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن، تا ئێستا لێپرسراوانی ئەمریکا بە رەسمی لێدوانیان لەسەر ئەم زانیارییە هەواڵگرییانە نەداوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە ئەمە واشنتن ناچار دەکات بە ستراتیژیی خۆیدا بچێتەوە.
واشنتۆن هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لە ناوچەی تۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕتر کردووەتەوە و بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ئەمریکا بەنیازی گواستنەوەی چەندین سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووە لە کۆریای باشورەوە بۆ ناوچەکە، ئەم هەنگاوەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت کە فشارەکان بۆ سەر کۆگا ستراتیژییەکانی چەک و تەقەمەنی زیادیان کردووە و لێپرسراوانی سەربازیی ئەو وڵاتە ترسیان هەیە لە کەمبوونەوەی موشەکە بەرگرییەکان، ئەمەش وایکردووە پەنا بۆ ئەو پارچە سەربازییانە بەرن کە لە بنکەکانی کۆریای باشور جێگیر کراون، ئەم رەوشە نوێیەش کاردانەوە و نیگەرانیی زۆری لای لێپرسراوانی سیئۆل دروست کردووە.
رۆژنامەی "تشوسون دەیلی" بڵاویکردەوە، ئەو کەرەستە سەربازییانەی ئەگەری گواستنەوەیان هەیە بریتین لە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و پاترییەکانی سیستمی تاد کە لە ناوچەی سۆنگجۆ جێگیر کراون، هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چاودێری و هەواڵگری لە جۆری MQ-9 Reaper کە لە ساڵی رابردووەوە لە بنکەی ئاسمانیی گۆنسان جێگیر کراون، بەشێکی تر دەبن لەو هێزەی دەگوازرێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی بەهۆی شەڕەکانەوە دروست بوون.
شارەزایانی سەربازی لە کۆریای باشور هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم هەنگاوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان دەبێت، شین جۆنگ وو، سکرتێری گشتیی کۆڕبەندی توێژینەوە بەرگرییەکانی کۆریا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هێرشە ئاسمانییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژە بکێشن، واشنتۆن ناچار دەبێت زیاتر سوود لە تواناکانی سوپای ئەمریکا لە کۆریا و ناوچەکانی تر وەربگرێت، هەروەها ئیم چۆل گیۆن، توێژەری باڵا لە پەیمانگای کۆریا بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، دەڵێت بەهۆی هەڕەشە موشەکییەکانی کۆریای باکور، گواستنەوەی ئەم سیستمانە کێشەی گەورە بۆ سیئۆل دروست دەکات.
مێژووی ئەم جۆرە گواستنەوانە بۆ ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە، کاتێک لە مانگی حوزەیراندا ئەمریکا سێ پاتریی پاتریۆتی لە کۆی هەشت پاتری لەگەڵ زیاتر لە 500 سەرباز گواستەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، تەنها لە ماوەی شەڕێکی 12 رۆژەی ساڵی رابردوودا، نزیکەی 150 موشەکی بەرگریی سیستمی تاد بەکار هێنراون، ئەمەش وایکردووە واشنتۆن هەست بە مەترسیی کەمبوونەوەی چەکەکانی بکات و پەنا بۆ هێزەکانی لە ناوچەکانی تری جیهان بەرێت بۆ ئەوەی رەوشەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست دەرنەچێت.
لە کۆتاییدا، گواستنەوەی ئەم سیستمە بەرگرییە پێشکەوتووانە نیشانەی گۆڕانکارییە لە ئەولەویەتە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان. هەرچەندە ئەمە وەک رێکارێکی کاتی بۆ پاراستنی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان دەبینرێت، بەڵام هاوکات بۆشاییەکی ئەمنی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دروست دەکات کە رەنگە لە داهاتوودا واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختتر و ئاڵۆزتر.