سەرۆککۆمار

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق ئەنجامداوە.

لە کۆبوونەوەکەشدا رەوشی ئەمنی و رێگریکردن لە پەلاماری تیرۆریستی تاوتوێکراون و "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کە لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوو رێکارەکانی ھێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی لەوبارەیەوە خستەڕوو. 

لە راگەیەندراوەکەدا داوایان لە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کردووە رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر سزای لەسێدارەدان کە بۆ ئەو تاوانبارانە دەرچووە کە خوێنی عێراقییەکانیان رشتووە. 

جەختیشیانکردەوە لە پشتیوانیکردنی ھەنگاو و رێکارەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری، بە تایبەت بۆ ھەژاران. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگی وەرزی نوێی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێکرد و جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی یاسای ھەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆن و نەوت و غاز و بودجە، داواشیانکرد بە پەلە لیژنەکانی ئەنجومەنەکە یەکلابکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید لە پەیامەکەیدا  پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فەرماندە  و سەربازانی سوپا کردووە کە ھاوشانی یەکەکانی تری ھێزە چەکدارەکان، بەشدارییان لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنە گەورەکەدا کرد بەسەر تیرۆردا.

راشیگەیاندوە،  قوربانیدانی سوپا و تەواوی ھێزە چەکدارەکان، ھەر لە پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانە بوون کە ڕێگایان ڕۆشنکردەوە و شکۆمەندی نەتەوەیییان پاراست و سەری عێراقییەکانیان بەرزکردەوە.

سەرۆک کۆمار پەرۆشی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ چەسپاندنی بەھاکانی پیشەیی سەربازی و چەسپاندنی پرەنسیپە پیشەییەکانی سوپایەکی بوێر و دڵسۆز بۆ گەل و قوربانیدانەکانی لە پێناو وڵاتدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ سەرۆک کۆمار بە یاوەری وەزیرانی رۆشنبیری و پەروەردە و  ژینگە و کۆچ و کۆچبەران و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق گەیشتە موسڵ و لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیداریی و ئەمنییەکان و پەرلەمانتارانی پارێزگاکە کۆبووەوە و دوای گوێگرتن لە ڕوونکردنەوەیەکی نەجم جبوری پارێزگار سەبارەت بە دۆخی پارێزگاکە و ئاستەنگییەکانی بەردەم پێشخستنی دۆخی شارەکە لە رووی خزمەتگوزاری و بواری ئەمنی و ئابوری، لەوتەیەکدا جەختیکردەوە لە پێویستی خستنەگەری ھەوڵی ھەموو لایەنە پەیوەندییدارەکان بۆ بوژاندنەوەی شارەکە لە رووی ئابوری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانەوە. 

وتیشی، موسڵ توانای تێپەڕاندنی قۆناغە تاریکەکانی سەردەمی چەتەکانی تەکفیری ھەیە و دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پێگە و دۆخی پێشووی خۆی و کێشەکانی چارەسەربکرێت و پەرە بە سەقامگیری ئەمنی و یەکڕیزی دانیشتووانەکەی بدرێت.

دواتریش سەرۆک کۆمار سەردانی خانەی بەساڵاچووان و بێسەرپەرشتان و زانکۆی موسڵی کرد و کۆمەڵێک کتێبی پێشکەش بە زانکۆکە کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دوای کۆتایی ھاتنی مۆندیالی ئەمساڵ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قەتەر کردووە و رایگەیاندووە، دەیوست ئامادەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی بێت، بەڵام بەھۆی پرسەی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر و تەقینەوەکەی سنوری پارێزگای کەرکوک نەیتوانیووە ئامادە بێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی جیھانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا جەختی کردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی ھەماھەنگی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەھێزکردنی دەزگاکانی چاودێری و دادوەری، لەپێناو ریشەکێشکردنی گەندەڵی، کە دیاردەیەکی مەترسیدارە و کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر گەشەی ئابوری.

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە دەرکردنی یاسا گرنگ و پێویستە، لەپێناو پتەوکردنی ئابوری نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. 

ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویاتی حکومەتە، چونکە ھۆکاری یەکەمە بۆ شکستی دەوڵەت لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی. جەختیشی کردەوە لە ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا و یاوەری وەزیرانی ژینگە و تەندروستی و کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو و بریکاری وەزیری نەوت، گەیشتە شاری بەسرە و لەلایەن ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومی و سەربازیی پارێزگاکە پێشوازی لێکرا، مەبەست لە سەردانەکەشی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دۆخ و پێداویستی شارەکە.

لە دەستپێکی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەسرە، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنی و بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەکانی بەسرە و سەرۆک ھۆز و کەسایەتییەکانی بەسرە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی خانەی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە و زانکۆی شارەکەی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆکە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرەشی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ عەبدولعەزیز شەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق کۆبووە و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان بەغداد و ریاز.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک کۆماری عێراق بانگھێشتی شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود  پاشای سعودیە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی باڵای عەرەبی-چین کە بڕیارە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت و ئامانجیشی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانی وڵاتانی عەرەبی و چینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبونەوە، بە پێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش پرسی ئاوارەکان و رەوشی ژیانیان لە نێو کەمپەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، ھەردوولاش ڕێککەوتن لەسەر پێویستی کاری ھاوبەش بۆ باشترکردنی رەوشی ژیانیان بۆ گرەنتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

ھەردوولا پشتیوانی ھەنگاوەکانی حکومەتی عێراقیان کرد لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، کە ئامانج لێی دابینکردنی خزمەتگوزاریی و پێداویستی زیاتری ھاووڵاتیانە، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێش تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرایەوە.

لەبارەی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمیش، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پەسەندکردنی دیالۆگی بنیاتنەر و پەلەکردن لە چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، ئەمڕۆ "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ھەولێر بەجێدەھێڵێت و دەچێتە دھۆک و لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە پێشوازی لێدەکرێت.

بڕیارە سەعات ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال بکات، بە یاوەری پارێزگاری دھۆک. 

سەردانەکەی "د.لەتیف رەشید" بۆ دھۆک لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەرۆک کۆمار سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆبووەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ گەیشتنی بۆ کامپەکە، سەرۆک کۆمار کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران و  پارێزگاری دھۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی کامپەکە سازکرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی ئاوارەکان و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 ھەر لە میانی سەردانەکەیدا، سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی ئێزیدی و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت، جەختی کردەوە کە لەگەڵ دەزگا حکومییەکاندا قسە دەکات بۆ  چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ھەروەھا ھەماھەنگی دەکات لە ڕێگەی کاری ھاوبەش لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کەمکردنەوی ئازار و نەھامەتیەکانی ئاوارەکانی ناو کامپ و تەواوی کامپەکانی تر.

 سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ رەواندنەوەی ئەوە ئازار ونەھامەتیانەی، کە پێکھاتە جیاکانی عێراق لەسەر دەستی  تیرۆری ترسنۆکانەی داعش رووبەروی بوەنەوە کە مەرامیان بو ئاشتیی کۆمەڵایەتی ومەدەنی  بشێوێنن، دوپاتیشی کردەوە لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتیی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و بەدیھێنانی ئۆقرەیی و سەقامگیری بۆ تەواوی ئاوارەکان تاکو بتوانن بگەڕینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بە شار و شارۆچکەکانیان شاد ببنەوە و بە شکۆمەندییەوە بژین.

ھەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار تەئکیدی کردەوە لە سەر پێویستی ھەماھەنگی ھەوڵە نیشتمانییەکان لە پێناو تێپەڕاندنی ھەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن بۆ شار و زێدی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی شاری ھەولێر دەکات، کە ئەوە دەبێتە یەکەمین سەردانی د.لەتیف رەشید بۆ ھەولێر لە دوای ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

بە پێی زانیارییەکان سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەولێر چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبی دەکەوێت و دواین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕی ئەمڕۆ، د. لەتیف رەشید بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگی "گفتوگۆی بنیاتنەر" بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم بەپێی دەستوور کردەوە، بەشێوەیەک کە مافی ھەموو ھاووڵاتییان مسۆگەر بکات.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار ھیوای خواست بە ھاوکاریی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بتوانن پێکەوە و بەپێی دەستوور کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر و بەغداد و کێشەکانی تر بکەن، لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، چاوەڕوانییان ھەیە سەرۆک کۆمار رۆڵ ببینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ھەموو ئامادەیی و پشتگیرییەکی ھەرێمیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد و پێکەوەکارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردووەتەوە.

ھەروەھا سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆبووەوە و ھەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ و دوور لە زمانی ھەڕەشە.

دواتریش د. لەتیف رەشید لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە باڵەخانەی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

"جەنابی سەرۆک"

بە بۆنەی ھە ڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە بکەم.  پەیوەندی پتەوی نێوان ھەردوو وڵات بەردەوامە و ئەو  پەیوەندییەش بەلای شانشینی یەکگرتووەوە گرنگییەکی زۆری ھەیە .

خۆشحاڵم کە درێژەبدەین بە پتەوترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان، ھەروەھا برەودان بە  ئەو ھاریکارییە بەھێزەی کە لە نێوان ھەردوو وڵاتدایە، ھیوای باشی بۆ بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
 شا چارڵزی سێیەم

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆمار میانی بەشداریکردنی لە دیداری بەحرلعلوم بۆ دیالۆگ لە بەغداد، سوپاسی حکومەتی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی کرد بۆ گرنگیدانیان بە ئاسایشی ئاو و ئامادەیی خۆی و سەرۆکایەتی کۆماری پیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی ھەر چالاکییەکی تایبەت بە کێشەی کەمی ئاو و باشترکردنی رەوشی ئاو لە عێراق.

وتیشی، پێویستە بایەخدان بە کێشەی کەمی ئاو لە وڵاتدا کاری لە پێشینە بێت و چارەسەری واقعی بۆ بدۆزرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی بەغداد بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە گرنگیەوە بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی تەقینەوەی تانکەرێک لە گەڕەکی بنووکی شاری بەغداد دەکەن، کە قوربانی و زیانی لێکەوتەوە.

وتیشی، ھیوادارن ھاووڵاتیان ھاوکاریی ھەوڵەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی بکەن و جەخت دەکەینەوە لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە بکات و کەمتەرخەمەکانی رووداوەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ڕوسیا پەیامێکی نووسراوی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا بە سەرۆک کۆمار گەیاند کە لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، ھەروەھا تەئکیدیشی کردووەتەوە لەسەر ویستی خۆی بۆ بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

لەلای خۆیەوە د.لەتیف جەمال رەشید لە رێی باڵیۆزەوە سڵاو و پێزانینی خۆی گەیاند بە سەرۆکی ڕوسیا و دوپاتیکردەوە لە ویستی عێراق بۆ  پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دووقۆڵی لە ھەردوو وڵات ، ھەروەھا کارکردن بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جیاجیاکاندا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و گەل بەدیبھێنێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...19202122