سەرۆک کۆمار چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری سودان تاوتوێ کرد.

لە میانەی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان کە لە شاری سیڤیلیای ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ ، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق چاویکەوت بە عەبدولفەتاح بورهان سەرۆک کۆماری سودان.

لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان عیراق و سودان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکانی جێی بەرژەوەندی هەردولا  تاوتوێ کرا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوو لە پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگ کێشەکان لە سودان و داوای لە سەرۆکی سودانکرد کار بکات بۆ  چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە سودان، هەروەها پتەوکردن و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان بە پێویست زانی، بە شێوەیەک کە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە هەردوو وڵاتی دۆستدا بەرەوپێش ببات.

سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بەو سەقامگیرییە کە عیراق لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، کە یارمەتیدەرە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە هەموو بوارەکاندا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە کارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان و ئامانجەکانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانی گەشەپێدانی بەردەوام و کەمکردنەوەی هەژاری.

لە بەرانبەردا سەرۆکی سودان، پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا و هەماهەنگی لە سەر هەموو مەسەلەکانی کە بایەخی هەردولان.