سەرۆک کۆماری عیراق و ئەمیری قەتەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال ثانی ئەمیری قەتەر  به بۆنه ی ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتریان بۆ هەردوو گەلی عیراق و قەتەر خواست.

لە پەیوەندییەکەدا  لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە برایانەکان و هاوکارییەکانی نێوان عیراق و قەتەر لە بوارە هاوبەشە جیاوازەکاندا تاوتوێکرد.

هەروەها باس لە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانە کرا و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات.

 جەختیش لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان لە کەرتی غەززە و دابینکردنی یارمەتی بۆ گەلی برای فەلەستین کرایەوە و گرنگی کاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی لەو بوارەدا کەلە ئەستۆی بگرێت دوپات کرایەوە .