سەرۆک کۆمار: جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی ریزەکان دەکەینەوە
سام
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانان دەکات.
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و سەرجەم موسڵمانان دەکەین و هیوادارین ساڵی خێر و بەرەکەت بێت بۆ هەمووان.
لەم بۆنەیەدا بەبیرهێنانەوەی بەها بەرزەکانی پەیرەوی پێغەمبەری ئازیز(د.خ) بە بیردەهێنینەوە و پەیامی ئیسلام دووپات دەکەینەوە و جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبنەوە و پێکەوە کارکردن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێشکەوتن و چەسپاندنی بنەماکانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە.
هەموو ساڵێک هەمووان لەخێر و خۆشیدا بن