سەرۆک کۆمار له پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکات

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای شانشینی هاشمی ئوردن باسی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە کرد.

سەرۆک کۆمار و شا عەبدوڵڵا پێشوازییان لە بڕیاری ئاگربەست کرد و جەختیان لە سەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە و دورکەوتنەوە لە  راکێشانی بۆ  ناو ململانێ و شەڕ که هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی هه رێمی و نێودەوڵه تی دەکات.

هەروەها تاوتوێی بارودۆخی کەرتی غەززە کرا و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە دەستبەجێ هەنگاو بنرێت بۆ وەستاندنی دەستدرێژی بو سەر گەلی فەلەستین و داننان بە مافە رەواکانیان.