سەرۆک کۆمار پێشوازی لەباڵیۆزی عەرەبستانی سعودی دەکات
سام
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025 لەکۆشکی بەغداد، پێشوازی لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودی لەعیراق کرد.
لە دیدارەکەدا باسی چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و رێگاکانی پەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ گؤڕانکارییە خێراکانی گۆڕەپانی ناوچەکە کرا.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کەهێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بە ئاراستەیەکی مەترسیدار دەکات، کەدەبێتە هۆی گرژیی زیاتر لە ناوچەکەدا و دوپاتیشی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانە و رێگریکردن لە پەرەسەندنیانی کردەوە، هاوکات سەرۆک کۆمار داوای زامکردنی زمانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگ وەک باشترین ڕێگە بۆ دەربازکردنی ناوچەکە لەگێژاوی زیاتر و چەسپاندنی ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد.
لەلای خۆیەوە باڵیۆز ئەلشەمەری، پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئەو پەیوەندییە برایانە دەربڕی کە هەردو وڵات پێکەوە دەبەستێتەوە وجەختیشی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووە بۆ بەردەوامبوونی راوێژ و هاوکاری لەپێناوی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
