سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسارانی کۆمسیۆن کۆبوونەوە
سام
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2025 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کرا.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پابەندبوون بە خشتەی کات و دیاریکردنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە، لەگەڵ ئەنجامەکانیش لە کاتی خۆیدا ڕابگەیەندرێ، هەروەها سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە کە پارەی سیاسی بەکاردەهێنن.
لای خۆیەوە دادوەر عومەر ئەحمەد، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ گرنگیدان و ڕێنماییە بەنرخەکانی، باسی لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کرد بۆ سازکردنی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بە گوێرەی وادەی دەستووری.
