د. لەتیف رەشید: لوتکەی عەرەبی لە هەلومەرجێکدا بەڕێوەچوو کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەکان بە دەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند ، نەبونی یاسای نەوت و غاز هۆكاری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامن.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی" سی ئێن ئێن "ی عەرەبی سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر رایگەیاندووە ، نەبونی یاسای نەوت و غاز لە پشت بابەتە ئالۆزەكانی نێوان هەرێم و بەغدادن و دانوستانەكانیش لە نێوانیاندا بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە و نەوت،
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاندوە ، هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراودا بەرێوەدەچێت و كار دەكەن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە بێگەردی و سەقامگیری بەرێوەبچێت و بەشداریكردنێكی فراوان هەبێت
لەو چاوپێكەوتنەدا سەرۆك كۆماری عیراق باسی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عیراق كردو و رایگەیاندوە ، پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا بەهێزن و رێككەوتن لە نێوانیاندا هەیە و مانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە دانوستانەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن دیاری دەكرێت.
لەبارەی پەیوەندییەكانی عیراق و ئێرانیش رایگەیاندوە، پەیوەندییەكان مێژویی و بەهێزن و بەشێوەیەكی بەردەوام وەفدەكانی هەردوولا سەردانی یەكتر دەكەن بۆ تاوتوێكردنی سەرجەم دۆسیەكان ، رەتیشیكردەوە هیچ هێزێكی ئێران لەناو خاكی عیراقدا هەبێت ، سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە عیراق سەرۆك كۆمار رایگەیاندوە، سەبارەت بە دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیش سەرۆك كۆمار دەڵێت ، هیوایان هەیە دانوستانەكان سەركەوتوو بن و سودی بۆ هەموان هەبێت ، ئامادەیی عیراقیشی دوپاتكردەوە بۆ ئەوەی رۆڵی نێوەندگیر ببینێت لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا .
لەبارەی سوریاشەوە رایگەیاندوە ، سوریا وڵاتێكی گرنگە بۆ عیراق لەسەرجەم رووەكانەوە ، هەربۆیە بەغداد پەیوەندییەكی بەهێز و باشی لەگەڵ سوریا دەوێت .



