سەرۆککۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات
٩ی ئایاری ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی رۆبەرت فرانسیسی ئەمریكی بە پاپای نوێی ڤاتیكان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆڤدۆستانە گەورەکەی بۆ سەرکەوتن لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەلانی هەموو جیهاندا.
دەقی پیرۆزباییەکە....
پیرۆزبایی گەرمی دڵسۆزانە ئاراستەی پاپا لیۆ چواردەهەم دەکەم drprevost بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک گەورەی قەشەکان و پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆڤدۆستانە گەورەکەی بۆ سەرکەوتن لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان گەلانی هەموو جیهاندا.
هەروەها شانازی زۆر بەپەیوەندی نزیکی نێوان عێراق و ڤاتیکان دەکەین و پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی هاریکاری و کاری هاوبەش دوپات دەکەینەوە که ببێته هۆی سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیان و نەهێشتنی شەڕ و ململانێکان له جیهاندا.