سەرۆک کۆمار لەگەڵ قایمقامی قەزای خانەقین و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان کۆبووەوە
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لەگەڵ ئەندازیار جەواد فەیدوڵا، قایمقامی قەزای خانەقین و بەڕێوەبەرانی یەکەکانی کارگێڕی لە قەزاکە کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا دۆخی گشتی قەزاکە بە تایبەتی لە رووی خزمەتگوزاری و ئاسایشەوە تاوتوێ کرا. سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی پارێزگا و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ پارێزگاکە، تا بتوانێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی زیاتر جێبەجێ بکرێت.
د.لەتیف رەشید روناکی خستە سەر ئەو سامانە سروشتیانەی کە قەزاکە هەیەتی و ئاماژەیکرد بە پێویستی سود وەرگرتن بۆ پەرەپێدانی قەزاکە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بازرگانی و رۆشنبیرییەوە، جگە لە پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان و رێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەراندنەوەی زەوی و زار و پاڵپشتیکردنی جوتیاران و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆیان، هەروەها دروستکردنی بەنداو بەپێی پلانی هاوچەرخ بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی باران و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە زیادکردن و چاودێریکردنی و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و تەندروستی و دروستکردنی خوێندنگە و نەخۆشخانەی زیاتر ، هەروەها رێکخستنی سەردانی مەیدانی بۆ ناوچە جیاوازەکان بۆ دەستنیشانکردنی کێشەی هاووڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان و ئاسانکاریکردن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی رۆژانەیان.
لای خۆشیانەوە قایمقامی خانەقین و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی، ڕێنماییە بەنرخەکانی و گرنگیدانیان بۆ پەرەپێدانی قەزاکە و قایمقامیەت بە گشتی بەرز نرخاند. دووپاتیان کردەوە کە هەمو هەوڵێک دەخەنوگەڕ بۆ باشترکردنی دۆخی خانەقین و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی

