د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی نیسان 2025، داوای لەبەرپرسان و هێزە سیاسییەکانی ناوخۆیی پارێزگای دیالە کرد بۆ هاوکاری و یەکخستنی ریزەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی پارێزگاکە.

لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەدنان ئەلشەمەری پارێزگاری دیالە و جێگرەکانی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا،  سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە هەموو لایەک بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنەئەستۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە خۆجێیەکانی پارێزگاکە و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی بەشێوەیەکی گونجاو کەشایستەی خواستەکانیان بێت.

هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە دیالە لەڕابردوودا دوچاری ئەڵنگارییەکی گەورە  هاتبوو، بەتایبەتی تیرۆر، کەهەوڵیدا هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی پارێزگاکە بکات، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری خەڵکەکەیەوە نەیتوانی بە ئامانج بگات، هاوکات جەختیشی کردەوە لەگرنگی بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە تێیدا، بەو پێیەی عیراقێکی بچوککراوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی بەڕێزی عیراق لەخۆدەگرێت.

لەلای خۆیەوە، پارێزگاری دیالە، بە گەرمی بەخێرهاتنی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاکە دەربڕی و وێڕای بەرزنرخاندنی پەرۆشی بەڕێزیان  بۆ گوێگرتنی راستەوخۆی لەپێداویستییەکانی خەڵکەکەی، هەروەها کورتەیەکی گشتگیری لەبارەی دۆخی پارێزگاکە پێشکەش کرد و پێداچونەوەی بەدیارترین ئاستەنگەکان کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەگەڵ دیدگای ئیدارەکەی بۆ زاڵبوونیان بەسەر ئاستەنگەکان و باشترکردنی دۆخی پارێزگاکە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی.

 نوێنەرانی پارێزگای دیالە و ئەندامانی ئەنجوومەنیش، پێزانینی خۆیان بۆ سەردانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە ئامادەبوونی بەرێزیان پاڵپشتێکی بەرچاوە بۆ خەڵکی پارێزگاکە و پەیامێکی خەمخۆری دەوڵەتە بۆ بارودۆخی شارەکەو پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ناوخۆیی پارێزگاکە بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگاکە و بەرزکردنەوەی سەقامگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی.