د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز شەمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە عیراق.

لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو ، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان تاوتوێ کرا.

سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەیکرد، بە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەلی برا بکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لە پێویستی کارکردن بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکان دژی گەلی فەلەستین و پشتیوانیکرد  لە دۆزی رەوایان و زامنکردنی پاراستنی خەڵکی مەدەنی.

لای خۆیەوە باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی ستایشی هەوڵەکانی عیراقی کرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی شانشینی  عەرەبستانی سعودی بۆ پاراستنی هاریکاری دووقۆڵی بۆ خزمەتکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەردوو وڵات.