سەرۆک کۆمار لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ ستیڤن چارلز هیگن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە .
لەکۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی پەرەپێدانیان تاوتوێکرا تاکو بوارە جیاجیاکان بگرێتەوە و سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و چالاککردنی هەماهەنگیی دووقۆڵیی لەپرسەکانی بەرژەوەندیی هاوبەشدا کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی دۆست و بەهێزکردنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری لەناوچەکەدا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی وڵات کرد و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر بوارەکانی ئابووری و خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پەرۆشی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەی خۆیدا بەگوێرەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی خۆی بپارێزێت.
لای خۆیەوە هیگن پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە و ستایشی هەوڵەکانی عێراقیشی کرد لەسەر ڕێگای پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.