د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رۆژی هەینی  ٦-١٢-٢٠٢٤ لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازی کرد لە بەسام سەباغ وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سوریا و وەفدی یاوەری  کەلەدیدارەکەدا فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەبوو .

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەرتاسەری ناوچەکە کرا و سەرۆک کۆمار پەرۆشی عیراقی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کە یەکپارچەیی و سەلامەتی گەلەکەی بپارێزێت و هۆشداریشی دا لە ئاکامەکانی ئەم رووداوە ئەمنیانە کە پێویستی بە رێوشوێنی بەپەلە هەیە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عیراقی بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و سەروەری دەوڵەتی سوریا دووپاتکردەوە و پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک کرد کە ببێتە هۆی گەیشتن بە چارەسەرێک کە ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ هەموو خەڵکی سوریا دەستەبەر بکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق هەموو هەوڵەکانی خۆی تەرخان دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی ئێستای سوریا هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی و سوپاسی هەڵوێستەکانی عێراقی کرد لە پشتیوانی سوریا .

وەزیری دەرەوەی سوریا باسی  ئەو پەیوەندی و ڕاوێژانەی کرد کە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سوریا و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە.

06acf012-a52c-47ec-a9bf-3c56adc11fbe.jpg
88afac78-3ab0-488a-8900-4e6db3b3c3bc.jpg
34168e14-cd6a-407d-96c6-9d63189d2fb8.jpg
b8446c62-3a3c-4b43-a924-4d82b158793f.jpg
9b1cbb43-a9a6-44ee-8665-9ce59d0ebb0d.jpg
8632e1ea-228b-49d5-b311-2a3ef4791aa3.jpg