د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، مۆنیۆمێنتی شەهید تالیب سوهەیلی کردەوە و لە میانی مەراسیمێکدا، کە ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتی ٣٠-١١- ٢٠٢٤  لە هۆڵی شاهانە لە کازمییە بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا جەختیکردەوە لەوەی "دامەزراندنی ئەم پەیکەرە دەربڕینی پێزانین و شانازییە لە لایەن گەلەوە بۆ شەهیدە قوربانیدەرەکان کە لە ویژدانی گەلدا بە پێکهاتە جیاوازەکانیەوە دەژین"، ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە وانەی مێژوو کە ئەم پاڵەوانانە بەخشیویانە بریتییە لە ویستی گەورەی گەل بۆ دیموکراسی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوە سەرکوتکاری دەسەڵات و ستەمکاری و دیکتاتۆری کە ئازاریان بۆ گەل و وڵات هێناوە.

دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:

به ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ئامادەبوانی بەڕێز

کەسوکاری شەهید تاڵیب ئەلسوهەیل

سڵاوتان لێبێت .

ئەمڕۆ ئێمە بە شانازییەوە لەم مەراسیمەدا ، لە مەراسیمی کردنەوەی مۆنۆمێنتی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی نیشتیمانی لە ئەرکی دژایەتیکردنی ڕژێمی ستەمکاردا ڕادەوەستین، ئەویش شەهید تالیب سوهەیلە کە ساڵی 1994 لە بەیروت بە دەستی هەواڵگری دیکتاتۆرییەت تیرۆر کرا.

بەبۆنەی کردنەوەی مۆنۆمێنتەکەوە ئاهەنگ دەگێڕین و یادی ژیاننامەی پیاوێک دەکەینەوە کە لەڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپێناو ئازادی عێراقییەکان و دیموکراسیدا قوربانی بەنرخی داوە و تێکۆشاوە

ئێستا دیکتاتۆرییەت نەماوە و لاپەڕەکانی مێژووی داخراون و یادەوەری مێژوو ڕۆڵی قارەمانانەی پاراستووە و گەلان مێژوو یادەوەری  قوربانییەکانیان بەرز دەنرخێنن.

دانانی ئەم مۆنۆمێنتە دەربڕینی سوپاسگوزاری و شانازی خەڵکە بەو شەهیدەو قوربانیدانەکانی کە لە ویژدانی گەلەکەمان بە پێکهاتە جۆراوجۆرەکانییەوە دەژین ، ئەو وانەیەی مێژوو بۆ ئەم قارەمانانەی دەپارێزێت ئەوەیە کە سووربوونی گەل بەردەوامە بۆ دێموکراسی و ڕێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ قۆرخکاری دەسەڵات و تاکڕەوی و ستەم و دیکتاتۆرییەت و نەهامەتییەکانی کە بۆ خەڵک و وڵاتیان هێناوە.

گرنگترین وانە ، پەرەپێدانی ئازادییەکان، تەرخانکردنی دادپەروەری و بەشداری دادپەروەرانە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای دێموکراسی، ئەمەش ئەرکی  هەموومانە لە پێناو خزمەتکردن بە پێشکەوتنی وڵات و بەرەوپێشچوون  بەرەو پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە دەوڵەتێکی دێموکراسی لەسەر بنەمای پاراستنی ئازادییەکان و پابەندبوون بە دادپەروەری کە مافەکانی هەمووان مسۆگەر دەکات.

ڕەحمەتی فراوان بۆ شەهید سوهەیل و سەرجەم شەهیدانی گەل و قوربانیانی دەستی ستەم.

ئێمە و خێزانەکانیان دەبێت هەموومان شانازی بە قوربانیدان و قارەمانێتییەکانیانەوە بکەین.

سڵاو و دروود و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوای گەورەتان لەسەربێت