سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی عێراق و جیھان دەکات بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، ھیوای ئاشتی و ئارامیش بۆ گەلانی عێراق و جیھان دەخوازێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەم دەرفەتەدا یادی قوربانیانی کارەساتی حەمدانیە دەکاتەوە، رۆحیان شاد و خودا سەبوری بە خێزانەکانیان ببەخشێت.