سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکە لە ھاووڵاتییان کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو ھەڵبژاردنە پێداویستییەکی ئیداری گرنگە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.
سەرۆککۆماری عێراق ستاشی لایەنە بەشدارەکانی ھەڵبژاردن کرد و وتی، ھەڵبژاردنەکە بژاردەیەکی ئاشتییانە و دیموکراسییە بۆ ھاووڵاتییان.