خۆزیا سەرۆك مام جەلال دوساڵەکەی دوەمین خولی سەرۆکایەتیی تەواو بکردایە !
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
9
راستە هەوڵ و پەلەقاژەی زۆر کە ئارادا بو تا رۆژی ١١ی نۆڤامبر/تشرینی دوەم لەساڵی ٢٠١٠ نەبێتە رۆژێکی مێهویی تر بۆ گەلی کوردستان و عێراقییەکانیش ،لە جیاتی سەرۆك مامجەلال کەسی تر ببنە سەرۆك کۆمار .
بەڵێ مامی گەورەمان پێشیتر خۆی بانگەشەی کرد کە خۆی کاندیدا ناکاتەوە بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی ، بەڵام سەرکردایەتیی ئەو کاتەی کوردستان و هێزە دۆستەکانمان لەعێراقدا مکووڕیی خۆیان سەد بارە کردەوە کە دەبێت بەڕێزیان ئەمجاەەش ببێتەوە بە کاندیدای پحاتی سەرۆکایەتیی .
ئاخر هیزەکانی کوردستانیش و عێراق بگرە ناوچەکەش دڵنیا بون ئەو ئەرژە سەختە لەو هەلومەرجە ئاڵۆزەدا هەر بە تەنیا بە سیاسەتمەدارێکی قاڵبوی نێو کێشە و ململانێ ناوخۆیی و ئیقلیمیی و دەولییەکان دەکرێت .
ناهەقیشیان نەبو ، چونکە سەرۆك مامجەلالی مەزن خۆتشی هەر لە سەرەتای روخاندنی رژێمی سەدام حسێندا ، بە بەردەوامیی ئەو راستیەی دوپات کردوەتەوە ئەگەر هێزە دیموکراسیی و ئازادیخوازەکان فریا نەکەون ، جارێکیتر بە ناوێکی ترەوە زوڵم و دیکتاتۆریی لە عێراقدا دەسەپێنرێت ، بە تایبەتیی دەستکەوتە دەستورییەکانی گەلی کوردستان دەکەونە بەر مەترسیی گەورە .
هەمیشە ئەوەی دوپاتکردوەتەوە کە پاشماوەکانی بەعس و هاوبێجمەکانیان نایشارنەوە کە دەڵێن ئێستا دەستمان شکاوە و لەگەچدایە با چاك بینەوە بە ئسلوبی تر تۆڵە دەکەینەوە .
فەخامەتیان زۆر باش دەیزانی ئەوە یەکڕیزیی و یەك دەنگیی هاوپەیمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی تر و فراکسیۆنە دۆستە راستەقینەکانی مەسەلەی رەوای گەلەکەمانە کە بودجەی لەسەدا هەڤدەی بۆ هەرێمی کوردستان هێشتوەتەوە ساڵانە تێ دەپەڕێنرێت .دەنا فرسەت دەقۆزرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی .
بەڕێزیان بەردەوام بە پەرۆشەوە هەوڵی بە خێرایی جێبەجێبونی مادەی ١٤٠ ی دەستوری دەدا، شەو و رۆژی خستبوە سەر یەك تا لەماوەی دوەمین خولی سەرۆکایەتیدا لە خەم بڕەخسێت و بیانو نەمێنێتەوە بۆ خۆدزینەوە و دەستی دەستی کردن لە جێبەجێکردنەکەیدا.
هەوڵی زۆری دەدا تا قانونی نەوت گاز لە دوەمین خولی سەرۆکایەتییەکەیدا بە ئاکام بگات تا ئیتر نەوت ببێتە نیعمەت بۆ گەلەکەمان و تەواوی خەڵکی عێراق .
فەخامەتیان هەوڵەکانی چڕ کردەوە تا پێشمەرگە واتە هەمو هێزی پێشمەرگە لە سیستمی بەرگریی عێراقدا بەتەواوەتی بچەسپێت تا سبەینێ هیچ هێزێك بە هیچ بیانویەك هەوڵی دەستوەشاندن لەو ناوە پیرۆزەی نەدات .ئەوانە و سەدان خەمی تری هەبون کە سەرۆك مامجەلال پێویست بو ئەو ئەرك بارە قورسە بگرێتە ئەستۆ کە خۆیشی هەر بۆ ئەو هەکومەرجانە هاتوەتە جیهانی سیاسەتەوە .
بە کورتیی بە پوختیی وەك دەیان سەرکردە و رابەری کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش ئاماژەیان بۆ کرد ، ئەگەر سەرۆك مامجەلال دوساڵەکەی تری تەواو بکردایە و نەخۆش نەکەوتایە ، هاوکێشەکان جۆرێکی تر دەبون . ماڵی کورد ، ماڵی عێراق و ناوچەکە پەرش و بڵاو نەدەبون ، ئەو قەیرانانەی چەندین ساڵە لە ئارادان ناوچەکە هەرێمی کوردستان و عێراقیش نەیاندەبینی . ئەگەر دوساڵەی تری تەواو بکردایە ، سەرۆك مامجەلال سەدان دەستپێشخەری دەکرد بۆ راگرتنی هاوسەنگیی و رەواندنەوەی بار و دۆخی دەڵەمەیی کورد و بەهێزتر کردنی پێگەی کورد بەك هەر لە عێراقدا بەڵکو لە ناوچەکەشدا ، هەرگیز نەك هەر بودجە بەڵکو هیچ قانونێك لە پەرلەمانی عێراق بەبێ فراکسیۆنەکانی کوردستان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێ نەدەپەڕین .




