دۆلار بۆ وای لێهات؟
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
5
ئەمریکا لەسەردەمی ترەمپدا هەموو ناوچەکە لە ڕووی ئابوریەوە بە بارمتە دەگرێ ، ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا نەگلەیی لەکەس دەکرێ و نە با کەسیش بڵێ چارەسەری دەکەم..
تەنیا عەلی زەیدی و چەند کەسێکی دیکە لەو ئازارە تێ دەگەن..
ئەمریکا کاتێ دوای پڕۆسەی ئازادی لەساڵی ٢٠٠٣ هاتە عێراق..
دەرگاکانی پارەی کردەوەو دەیزانی گەلانی عێراق گەلی ماندوو برسین پارەی خستە بەردەست ،، هەزاران ملیۆن نێر دروست بوو عێراق بوە خەزێنەیەک بۆ هەندێ وڵاتی دراوسێش..
ئەمڕۆ کە ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە لە عێراق دەکشێتەوە، فشار دەکات و ڕێگەش نادا گەلانی عێراق بە خۆشی بژین و وڵاتانی دراوسێش چیتر سود لەو دۆلار ڕژاوەی عێراق ببینن..
ئەگەرچی هێشتا ئەمریکا دەستتی بەتەواوەتی لەعێراق بەرنەداوە،بەڵام لە سەدا پەنجا کەمتری لە داهات وسەرەوەتی عێراق ناوێت..
ڕێکارەکانی زیادکردنی بەهای دۆلار ئەگەر فشاری ئەمریکا نەبوایە دەبوو بکەوێتە ساڵی داهاتوو ، بەڵام ئەوە یەکەم پەیامی ئەمریکایە کە دەیەوێ بەعێراقیەکان بڵێ دارایی وئابوریتان لە جانتاکەی ئێمەدایە، نەوەک لە شوێنی دیکە،، دووساڵە حکومەتەکانی بەغدا وێرایی گەندەڵی و بەهەدەردان زۆۆۆر مەرجی ئەمریکایان جێ بەجێکرد..ئەگینا لە فشاری یەکەم وزللەی یەکەمدا ئازارەکە قورستر دەبوو!!
ئێستاش عێراقیەکان و دۆخی حکومەتی عێراقیش بەجۆرێکە لە لێواری نقوم بوون یان دەبێ ئەو زیللەتە قبوڵ بکەین وخۆمانی لەگەڵ رابهێنین یان بەهۆی خۆنیشاندان و شەری جۆراو جۆر عێراق بکەوێتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە..قبوڵکردنی نزیکترین بژاردەیە، هیچ دەرفەتێکی دیکە بۆ عێراقیەکان نەماوەتەوە لەژێر دەستی ئەمریکادا.. دووساڵی سەخت بۆ چینی مام ناوەندو هەژار لە عێراق هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە، هەژاری زیاتر دەبێت بەڵام بەمانای بێ ئومێدی نییە، ئەگەر عێراق وهەرێمی کوردستان لەم دۆخەی ئەمڕۆش کە هەمووانی نیگەران و شۆک کردوە بمێننەوە دەبێت، بە دەرفەت وسەرکەوتنی بزانین.. لەبەرئەوە کە زللەی تر و فشاری دیکەی ئەمریکا هەیە تاوەکو ترەمپ کۆتایی دێت کە هیچ بەهایەکی نەهێشتۆتەوە بەڕیگاوەیە..
چانسی گەلانی عێراق گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا و دەسەڵاتی کۆماریەکان و ترەمپە، لەبری مزایەدەی نادروست وماندووکەر عێراق و دەسەڵاتی سیاسی هان بدرێ کە زیاتر پابەندی مەرجەکانی ئەمریکای ئەمڕۆ ببن و دۆلاریش لەدەرگای زیاتر بۆ هاوڵاتیان بخرێتە ڕوو تاوەکو جیاوزایەکە هێندە زۆر نەبێت.. کە هاوڵاتی زیاتر ماندوو بکات، دەبێ لەئەمڕۆوە بیر لەوە بکرێتەوە ئازارەکانی ئەو بڕیارانە کەم بکرێنەوە..نەوەک هەوڵی ناراست و لایڤی فەیسبوکی ،، چونکە گیرفانی بەتاڵ و منداڵی برسی ئەوە نابینن، دەکرێ ئەوەش بڵێین بازرگان و سەروەت مەندەکان لەو دۆخە تێبگەن مرۆڤ دۆستانە بیر بکەنەوە..
دواجار چەند مەترسی هەیە، لەبەرامبەریشدا هێندە دەرفەت هەیە ئەگەر بمانەوێت.
خودا لەهەمووان باڵا دەستترەو لەوە زیاتر نەبینین…




