پێش چەند ڕۆژێکە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ؛ سەردانێکی تاران-ی کرد ، لەو سەردانە چاوی بە سەرکردایەتی تاران و چەندین سەرکردایەتی تری وڵاتەکە کەوت ، سەرۆک بافڵ ماوەیەکی زۆرە وەکوو سەرۆکی حزبێک نا بەڵکوو وەکوو سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی کاریگەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بانگھێشتنامەی فەرمی بۆ دەکرێت بۆ ئـەوەی لەنزیکەوە لەسەر ھەمان ڕێچکەی سەرۆک مام جەلال خوێندنەوە و ڕوئـیای وەربگیرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئـالۆزیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست.

(تاران-واشنتن-سوریا-عیراق) چوارچێوەیەکن بۆ ئـەم قۆناغە سەرۆک بافڵ زۆرترین خوێندنەوە و ڕوئـیای بۆھەبووە ، لەسوریا قۆناغەکە تا ئـاستێکی زۆر گۆڕدراوە ، عیراق بەرەو قۆناغێکی ترە ، ئـەوەی ئـەمڕۆ دەبینرێت ھەنگاوەکانی تاران و واشنتنە.

ڕوئـیای سەرۆک بافڵ ھەمیشە وابووە لەنێوان ململانێ و شەڕی نێوان دوولادا بردنەوەی جەنگ ھیچ کامێکیان سەرکەوتوو دەرناخات بەڵکوو لایەنی سەرکەوتوو ئـەوەیە ھەنگاو بەرەو و دیالۆگ و چارەسەری ئـاشتیانە ببات ، ڕاستە ئـاسان نیە چارەسەرێکی کۆتایی ڕابگەینرێ، بەڵام ھەنگاونان و لێک نزیکبوونەوە دەتوانێت دۆخی ئـەمنی و سیاسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرەو لاپەڕەیەکی چارەسەری و ئـاشتیانە ببات.

سیاسەتی ئـەمڕۆی سەرۆک بافڵ وەکوو کەنالێکی چارەسەری بۆ ناوەندەدبلۆماسیەکان و ناوەندە ئـەکادیمیایەکان دەخوێنرێتەوە، چونکە ھەر سەردانێک بکات بەرھەمی سەردانەکەی دەبینین، بەئـومێدین زۆربەی سەرکردایەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بتوانن دیالۆگێکی بەھێز و یەکدەنگی دروست بکەن بۆ ئـەوەی بتوانن ڕێڕەوی کێشەکان و گرژیەکان بەرەو چارەسەرکردنی ڕاستەقینە ببەن.